fbpx
Shadow Shadow

بودجەى 2020ى عێراق هاتەوە بەرباس

21:25 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

عەبدولمەهدى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بودجەى ساڵى 2020ى عێراق بەڕێوەبردووە، بۆ ئەوەى داهاتەکانى حکومەت و خەرجییەکان دیاری بکرێت لەگەڵ ئەو کورتهێنانەى ڕویداوە.

,

بەگوێرەى هەواڵێکى تەلەفزیۆنى عێراقییەى زمانحاڵى حکومەت عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرکردایەتى کۆبوونەوەیەکى فراوانى کردووە، بۆ تاووتوێکردنى بودجەى ساڵى 2020ى عێراق و جێبەجێکردنى بەرنامەى حکومەت بۆ کەمکردنەوەى ئەو کورتهێنانەى هەیە.

,

ئاماژە بەوەشکراوە: “عەبدولمەهدى باسلى لە پابەندە داراییەکانى حکومەت کردووە بۆ جێبەجێکردنى ئەو بەڵێنانەى بە خۆپیشاندەران دراوە، وە ئەنجامدانى چاکسازى گرنگ بۆ پڕکردنەوەى خەرجییەکان”.

,

سەرۆکوەزیرانى عێراق پرسی زیادکردنى داهاتەکانى بودجەى 2020ى تاووتوێکردووە، لەگەل کەمکردنەوەى کورتهێنان و نوسینەوەى بودجەیەک لەژێر ناونیشانى “بەرنامە و ئەدا”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل