Shadow Shadow

"مه‌ترسییان بۆ سەر ئاسایشی گشتی دروستكردووه‌"

به‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كاری کۆمپانیا ئەمنیەکان سنوردار ده‌كرێت[تایبه‌ت]

10:50 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکە بۆ سنوردارکردنی کاری کۆمپانیا ئەمنیەکان لەهەرێمی کوردستان.

.

ڕۆژی (چوارشەممە 26ی نیسان)، لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان کۆده‌بێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی کاری ئەو کۆمپانیایانەوە ده‌کات کە ئێستا لەژێر فرمان و چاودێری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمدان.

.

دوابەدوای کوشتنی پاسەوانێکی خۆبەخشی بزووتنەوەی گۆڕان لەنزیک گردی زەرگەتە لەلایەن ژمارەیەک پاسەوانی ئەمنی کۆمپانیایەکی تایبەتەوە، جارێکیتر کەیسی کۆمپانیا ئەمنییەکان هاتۆتەوە بەرباس.

.

شەوی 10ی ئەم مانگە، بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی بوونی مەترسی هێرشکردنە سەریان، سەرقاڵی دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بوون بەچوار دەوری گردی زەرگەتە و ماڵی نەوشیروان مستەفا، بەڵام بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێی چەند خۆبەخشێکی گۆڕان و پاسەوانەکانی کۆمپانیایەک لەنزیک گردەکە، شەڕە تەقە لەنێوانیان دروستبوو، بەو هۆیەشەوە خۆبەخشێکی گۆڕان کوژرا و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.

.

شاخەوان ڕەئوف بەگ، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەست دەکەن بە لێکۆڵینەوە لە کۆمپانیا ئەمنیەکان و هەوڵ دەدەن کۆنووسێکی گشتگیر و تایبەت بۆ سنوردارکردنی کارەکانی ئەو کۆمپانیا ئەمنیانە دابڕێژن و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن تا بکرێتە پڕۆژە یاسا.

.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، نەبوونی یاسایەک بۆ چاودێری و لێپرسینەوە لە کارەکانی ئەو کۆمپانیا ئەمنیانە، مەترسیی بۆسەر ئاسایشی گشتی دروستدەکات.

.

(ناس كورد) زانیوویه‌تی، لە ئێستادا مەرجەکانی مۆڵەت پێدان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا ئەمنیيەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بە مەبەستی پاراستنی شوێنە گشتیەکان بەمجۆرەیە:

 

سەرەتا داواکاری پێشکەش دەکرێت لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی دامەزراندن و مەرج نییە لە ماوەی سێ مانگدا ڕەزامەندی بەدەست بهێنرێت.

.

هەرچەندە ناس کورد هەوڵیدا ئامارێکی فەرمی لەبارەی ژمارەی کۆمپانیا ئەمنیەکان و بڕی ئەو داهاتەی کە بەشێكیان لە حکومەتی هەرێم وەریدەگرن، دەستبخات، بەڵام هەوڵەکان لەو بارەیەوە بێسوود بوون.

.

لای خۆیەوە، قادر ڕەزگەیی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت، لەماوەی چوار ساڵی کارکردن لە لیژنەکە، نەیتوانیوە هیچ زانیارییەکی تایبەت لەبارەی ژمارەی کۆمپانیاکان و داهاتی خەرجکراو بۆ ئەو کۆمپانیایانە بەدەستبهێنێت.

.

ڕەزگەیی هێمای بۆئەوەشکرد، بەوپێیەی لە 2013 وە پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم نەهاتووەتە پەرلەمانی کوردستان، نەتوانراوە بڕی ئەو پارە و خەرجییانە بزانن کە حکومەت بۆ بەشێک لەکۆمپانیاکان دابینیکردووە.

.

روونیشیكرده‌وه‌، لەڕێگەی چەند بەدواداچوونێکەوە بۆی دەرکەوتووە، گەندەڵییەکی زۆر لەو دۆسیەیەدا دەکرێ و ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و حزبیش لەپشت ئەو کۆمپانیایانەوە هەن.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، جگە لەکۆمپانیا ئەمنییە ناوخۆییەکان، کۆمپانیا بیانیەکانیش لە هەرێمی کوردستاندا هەن و بۆ هەر پاسەوانێکیش بڕی هەزار دۆلار لەلایەن حکومەتەوە تەرخانکراوە کە ئەرکی پاراستنی دامەزراوە و شوێنە حکومییەکانیان لە ئەستۆ گرتووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل