fbpx
Shadow Shadow

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی تۆمارده‌كات

14:08 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی وته‌كانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێردا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “مه‌حمود سه‌نگاوی به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و ئاستێكی نزمی وه‌ك خۆی په‌لاماری ده‌زگاكه‌مانی داوه‌، به‌ مافی خۆشمانی ده‌زانین سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین”.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی له‌ مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدانی كوڵه‌جۆ له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی له‌ناو ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند “ئەوانەی وایان لەو پێشمەرگەیه‌ی یەكێتی كرد هیچیان كەمتر نییە لەوەی داعش كردویەتی، داعش پێشمەرگەكانمانی شەهید دەكرد و پارتیش پێشمەرگەكانمان دەخنكێنێت”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاوی تۆمارده‌كات

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل