fbpx
Shadow Shadow

به‌ها ئه‌عره‌جى: وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى پشێوى له‌عێراقدا دروست ده‌كات

14:22 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى ڕە‌وتى سه‌درییه‌كانى عێراق كه‌ جێگرى پێشووى سه‌رۆك وه‌زیران بووه،‌ دژى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یه‌ له‌كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌و كاره‌ش به‌ نانه‌وه‌ى پشێوى بۆ عێراق وه‌سفده‌كات.

.

به‌ها ئه‌عره‌جى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌توێتیكدا ڕایگه‌یاندووه‌: “ئه‌وانه‌ى پلانى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یان له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى داناوه‌ له ‌كاتێكدا عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌دۆخێكى ناله‌باردا تێپەڕدەبێت، ئه‌وانه‌ دیدى سیاسی و مه‌عریفه‌ی بیناكردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تیان نیه‌،هه‌روه‌ها له‌دۆخه‌كه‌ دۆشداماون و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و واقیعه‌ش نیه‌.”

.

ئەعرەجی ئاماژه‌ى بەوەشکردووە، ئه‌گه‌ر پلانى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌یان له‌كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هه‌دى سه‌ربگرێت، ئه‌وا عێراق ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م بارودۆخێكى شێواوه‌  و حكومه‌تێكى لاوازیش بژارده‌ى ئه‌وانه‌یه‌.

.

به‌ها ئه‌عره‌جى، چاكسازى كردن له‌چه‌ند وه‌زاره‌تێك و هاریكارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ى به‌ڕێگه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كانى ئێستاى عێراق ده‌زانێت، نه‌ك متمانه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ كابینه‌كه‌.

.

ماوه‌یه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كوتله‌ جیاجیاكانى  په‌رله‌مانى عێراق، بە پاساوی کێشە بەردەوامەکانی عێراق و پرسی بەشە بودجەی هەرێم، داواى متمانه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌كابینه‌كه‌ى عادل عەبدولمەهدی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل