Shadow Shadow

به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خاڵى سنوريی كێلێ پێویستى به‌ ڕه‌زامه‌ندى ئێرانه‌

19:50 چوار شه‌ممه‌ 10 نیسان 2019
article image

ناس كورد-ئەحمەد مستەفا

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم لە شاندی هاوبەشى دەستەى دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خاڵه‌ سنورییه‌كه‌ پێویستیان به‌ ڕه‌زامه‌ندى ئێرانه.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، بەڕێوەبەری گشتی خاڵه‌ سنورییه‌كانى عێراق و نوێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و 12 وه‌زاره‌تى حكومه‌تى عێراق سەردانی خاڵى سنوورى كێلێیان كرد له‌ سنورى ئیدارەی ڕاپەڕین له‌ سلێمانى.

سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی و نوێنەری هەرێم لە شاندەکەدا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، شاندى حكومه‌تى عێراق بەشێکی پڕۆژەکانیان بەسەرکردووەتەوە وەک قیرتاوکردنی ڕێگاکە و نزیکبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی و پڕۆژەی کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی خاڵه‌ سنورییه‌كه‌.

وتیشی، پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگی لەگەڵ ئێران بکەن بۆ بە نێودەوڵەتی ناساندنی مەرزەکە و هەفتەی داهاتوو بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین سەردانێکی بەغدا دەکەن بۆ بینینی سەرۆک کۆمار و بەرپرسانى تری عێراق بە مەبەستى کارەکانی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنى خاڵه‌ سنورییه‌كه‌.

وتیشى، “لیژنەکەی عێراق ڕایان باشبووە لەسەر خاڵه‌ سنورییه‌كه‌ و دڵخۆشبوون بە بینینی پڕۆژەکان، بەڵام سەرباری تەواوکردنی پڕۆژەکان، ئەگەر گڵۆپی سەوزی ئێران بەدەستنەهێنین ئەوە مەرزەگە نابێتە نێودەوڵەتی، چونکە ئێمە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەین.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل