fbpx
Shadow Shadow

به‌كارهێنانی ئاردی سپی له‌ نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان، قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت؟

به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن

20:19 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له‌ بری نایلۆن له‌لایه‌ن نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن و قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ هه‌وڵی دابینكردنی زه‌رفه‌ كاغه‌زییه‌كه‌ن بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌و شاره‌.

.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی، بەناس کوردی ڕاگەیاند:”بەکارهێنانی زەرفی کاغەز لە نانەواخانە و سه‌مونخانه‌کاندا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەبێت هەمووان پێوەی پابەندبن”.

.

وتیشی،لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدان سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی زەرفی کاغەز بۆ شاری سلێمانی بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن مانگانە پێداویستی نانەواخانە و سه‌مونخانه‌کان لە زەرفی کاغەز پڕبکەنەوە، بەمەرجێک لە ڕووی مادیەوە بارگرانیش نەخاتە سەریان.

.

له‌باره‌ی رێنماییان بۆ به‌كارهێنانی ئاردی بۆر له‌ بری ئاردی سپی، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی روونیكرده‌وه‌، داواكاری بەکارهێنانی ئاردی بۆر لە لایەن نانەواخانە و سه‌مونخانه‌کانی شاری سلێمانی تەنها ڕێنماییە و نەبووەتە بڕیار، هەرنانەواخانەیەکیش ئازاده‌ لە بەکارهێنانی ئاردی بۆر یاخود سپی، زۆریش لە کەس ناکرێت سەبارەت بەو بابەتە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل