fbpx
Shadow Shadow

خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ده‌یانی تر برینداربوون

به‌غدا به‌ پێكدادان و روبه‌روبونه‌وه‌ی نوێ به‌خه‌به‌رهات

08:51 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) به‌هۆی پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌ شاری به‌غدا خۆپیشانده‌رێك كوژرا و ده‌یانی تر بریندار بوون.

.

په‌یامنێری ناس كورد له‌ شاری به‌غدا رایگه‌یاند ” ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه‌) هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرته‌وه‌ به‌سه‌ر رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم له‌ناوه‌ندی شاری به‌غدا”.

.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و شوێنه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران رویدا”.

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ “له‌ ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 40 خۆپیشانده‌ری تر بریندار بوون”.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل