fbpx
Shadow Shadow

هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی رێگه‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ گیراوه‌

به‌غدا؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم ده‌ده‌ن

09:25 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

 

ناس كورد-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری به‌غداوه‌ به‌ میدیاكانی عێراقی وت “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم رویداوه‌ و هێشتا ئاماری زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌”.

.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ “هه‌تا ئێستاش رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌ گیراوه‌ و رێگه‌ی هاتووچۆ له‌و رێگه‌یه‌ راوه‌ستاوه‌”.

.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ “هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ و شكستیان هێناوه‌”.

.

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ گردبوونه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و خه‌لانی و ته‌حریر به‌رده‌وامه‌ و هیچ پێكدادانێك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روینه‌داوه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل