fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ڕێگای سەرەکی سلێمانی–عه‌ربه‌ت گیرا

به‌شێك له‌ هاووڵاتیانی عەربەت گردبوونه‌وه‌ و بەڕێوبەری ناحیەكه‌ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران ده‌ربڕی

11:44 سێ شه‌ممه‌ 04 شوبات 2020
article image

 

ناس کورد –

لە ناحیەی عەربەت بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە به‌شێك له‌ هاووڵاتیان گردبوونه‌وه‌ و چەند ڕێگایەکی سەرەکییان گرت.

.

لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ (سێشەممە)وە بەشێک لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی عەربەت بەهۆی نەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

.

خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی سلێمانی–عه‌ربه‌تیان گرتوە و ڕێگا نادەن هیچ ئۆتۆمبیلێک تێپەڕ بێت و هێزە ئەمنییەکانیش لەنزیک خۆپیشاندەرانەوە وەستاون.

.

دابان محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی عەربەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند :”خۆپیشاندانەکە بەمەبەستی داواکردنی نەوت و غاز و کارەبایە و عەربەرتیش وەکو هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان تاوەکو ئێستا نەوتی وەرنەگرتوە و ماوەی هەفتەیەکیشە غازی بۆ نەهاتوە ئەوەش نیگەرای هاووڵاتیانی لێکەتووەتەوە”.

.

دابان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد :”ئێمە پشتیوانی لە داواکاری خۆپیشاندەران دەکەین و ئێمەش وەکو ئەوان لە ماڵەکانی خۆماندا هەمان کێشەمان هەیە، هەروەها ئەوەی بە ئێمەش بکرێت درێغی ناکەین و دەنگ و پەیام و داوکارییەکانیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگەیه‌نین”.

.

بەڕێوه‌بەری ناحیەی عەربەت وتیشی :”لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لەنزیکی خۆپیشاندەرانن و خۆپیشاندەران دەپارێزن و ئێمەش داومان کردوە هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک دروست نەبێت هەرچەندە خۆپیشاندانەکە بێ مۆڵەت بوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل