fbpx
Shadow Shadow

به‌سڕه‌ به‌ده‌نگی ته‌قه‌ به‌خه‌به‌رهات و به‌م به‌یانییه‌ خۆپیشانده‌رێك كوژرا

09:01 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌، له‌شاری به‌سڕه‌ له‌ باشوری عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پینجشه‌ممه‌) به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان، خۆپیشانده‌رێك كوژرا و 7 خۆپیشانده‌ری تریش بریندار بوون.

.

به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كان و ده‌ستڕێژی كوێرانه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان وای له‌ خۆپیشانده‌ران كرد په‌یامێكی فریاگوزاری ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی شاری به‌سڕه‌ بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن له‌ توندوتیژی و سته‌می میلیشیا چه‌كداره‌كان بیانپارێزن.

.

هاوكات وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ داواكارییه‌كانیان، خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره‌ چه‌ند رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یان به‌ڕووی هاتووچۆدا داخست.

.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا له‌ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ چالاكوانێكی مه‌ده‌نی كوژرا و ئه‌وه‌ش زیاتر گڕوتینی دایه‌ خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گردبونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.

.

دوێنێ (چوارشه‌ممه‌) سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و شاره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵی خۆپیشانده‌ران كرد بۆ سوتاندنی باره‌گای رێكخراوی به‌در له‌ شاری به‌سڕه‌ و له‌ئه‌نجامدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بونه‌وه‌ و پێكدادان له‌نێوانیان رویدا.

.

له‌ساتی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و به‌هۆی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌یان خۆپیشانده‌ر برینداربون و دوچاری ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل