Shadow Shadow

به‌ریتانیا فرۆشتنی چەکی به‌ سعودییەو هاوپەیمانانی ڕاگرت

23:23 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، له‌دوای بڕیاری دادگای ته‌میز فرۆشتنی چه‌ك به‌ هاوپه‌یمانیی عەرەبی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سعوودیه‌ ڕادەگرێت.

.

ئەمڕۆ، سێشەممە 25ی حوزەیرای 2019، حکومەتی بەریتانیا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرای کردووە، بەپێی بڕیاری دادگای تەمیز بۆ لەمەودوا ئەو چەکانەی لە یەمەن بەکاردەهێنرێن بە سعودییە و هاوپەیمانەکانی نافرۆشێت.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەت دژی ئەو بڕیارەی دادگای تەمیزە و هەوڵدەدات لە ڕێگەی تانە لێدانەوە بڕیارەکە بگۆڕێت.

.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، تا بڕیارەکەی دادگا گۆڕانکاری بەسەر دێت، ئەو چه‌كانه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌ یه‌مه‌ن به‌كاربهێنرێن به‌ سعوودیه‌ و هاوبه‌شه‌كانی له‌ هاوپه‌یمانییدا نافرۆشرێن کە هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئیمارات، كوێت، به‌حرێن و میسر دەگرێتەوە.

.

حکومەتی بەریتانیا، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی یەمەنەوە تا ئێستا بە بڕی 5.9 ملیار دۆلار چەکی بە سعودییەو هاوپەیمانەکانی فرۆشتووە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین جار رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەریتانیا داوایان لە حکومەت کردبوو فڕۆشتنی چەک بە سعودییە ڕابگرێت بەهۆی بەکارهێنانی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە جەنگی یەمەندا.

به‌ریتانیا فرۆشتنی چەکی به‌ سعودییەو هاوپەیمانانی ڕاگرت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل