fbpx
Shadow Shadow

به‌ریتانیا؛ پاسه‌وانى تایبه‌ت بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ى قوتابیان له‌تاوانى ته‌كنه‌لۆژیا دابینده‌كرێت

22:45 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند تاوان و لادانێكى یاسایدا، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى به‌ریتانیا داواى دابینكردنى پۆلیسى پاسه‌وانى بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ن.

.

 

 

میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه‌، له‌مانگى نیسانى ئه‌م ساڵه‌وه‌ چه‌ند تاوانێكى تایبه‌ت به‌ خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و به‌كارهێنانى چه‌قۆ ڕویداوه‌ بۆیه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانى ئه‌و وڵاته‌ داوایان كردووه‌ پۆلیسى پاسه‌وانى بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان دابین بكرێت.

.

به‌گوێره‌ى لێدوانى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس كه‌ ئه‌ركى دابینكردنى ئاسایشى قوتابخانه‌كانه‌ و ده‌ ساڵه‌ له‌و بواره‌دا خزمه‌ت ده‌كات، كارى ئه‌وان سه‌ره‌تا هاوڕێیه‌تیكردنى قوتابیانه‌ تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن گرفته‌كانیان له‌لا باس بكه‌ن و دواتریش هۆشیاریان بكه‌نه‌وه‌ له‌خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌نته‌رنێت و تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

.

 

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، قوتابخانه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى منداڵ له‌خۆده‌گرن پێویستیان به‌دابینكردنى پاسه‌وان هه‌یه‌ و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت هۆشیار بكرێنه‌وه‌ له‌و یاسایانه‌ى كه‌ بۆ سزاى سه‌رپێچیكارانى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان دانراوه‌ به‌تایبه‌ت له‌كاتى ناردنى وێنه‌ و كۆمه‌ڵێك لایه‌نى ترى ئه‌و بواره‌ بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى ئه‌و قوتابیانه‌ نه‌بنه‌ تاوانبار و ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجامنه‌ده‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل