fbpx
Shadow Shadow

داواى خستنەوەى نەوەى زیاتر لە هێزەکانى بەسیج و پاسداران دەکات

به‌رپرسێكى سوپاى پاسداران: ژنه‌كه‌م نه‌خۆشى شه‌كره‌ى نه‌بوایه‌ ئێستا 10 كوڕم ده‌بوو

15:45 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

جێگرى فەرماندەى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران بەپێویستیدەزانێت خێزانه‌كانى به‌سیج و سوپاى پاسداران نەوەى زیاتر بخەنەوە و لەبارەى خۆیەوە رایگەیاند “ئەگەر ژنەکەى نەخۆشى شەکرەى نەبوایە ئێستا 10 کوڕى دەبوو”.

.

ئاژانسى هه‌واڵى ئێسناى ئێران بڵاوى كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌، 24ى تشرینى دووەمى 2019)، عه‌لى فه‌دوى، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌كۆنگره‌ى تایبه‌ت بە به‌سیجى خانمان ڕایگه‌یاند ‌:”پێنج كوڕم هه‌یه‌ و خاوه‌نى 13 نه‌وه‌م ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌شم نه‌خۆشى شه‌كره‌ى نه‌بوایه‌ ئه‌وا تا 10 كوڕ لێینه‌ده‌وه‌ستاین”.

.

ئاماژەى‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، ژنه‌كه‌ى له‌كاتى سكپڕبوونى به‌ كوڕى پێنجه‌مینى تووشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ بووه‌ و بۆ شه‌شه‌میشیان مه‌ترسى له‌سه‌ر بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه‌ نه‌بوایه‌ ئه‌وا ئێستا 10 كوڕى ده‌بوو.

.

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران هیواى خواستوە كچه‌كانى قه‌ره‌بووى بۆ بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌وان منداڵى زۆرتر بخه‌نه‌وه‌ و خۆشحاڵى خۆشى نیشانداوە بەوەى كچه‌ گه‌وره‌كه‌شى 4 منداڵى هه‌یه‌ و یه‌كێكى تریش لە کچەکانى كاتێك هاوسه‌رگیرى كردووه‌ خوێندكارى زانكۆ بووه‌ و منداڵیشى هه‌بووه‌.

.

به‌لاى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌، خێزانه‌كانى به‌سیج و سوپاى پاسداران ئه‌ركه‌ له‌سه‌ریان نه‌وه‌ى زیاتر بخه‌نه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاماژه‌یه‌كى تر به‌خێزانه‌كانى ناو سوپا و هێزه‌كانى ترى ئێران بكات ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر پێویست بێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل