fbpx
Shadow Shadow

"تا ئێستا پارتى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه هیچ روونکردنەوەیەکى نەداوە"

به‌رپرسانى سه‌ربازى و سیاسى یه‌كێتى سه‌ردانى مەحمود سه‌نگاوى ده‌كەن [وێنە]

23:03 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ماڵى مەحمود سەنگاوى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە گەڕەکى راپەڕین لە شارى سلێمانى جمەى دێت لەمیوان و سەردانیکردنى بەرپرسە سەربازى و سیاسییەکانى یەکێتى، ئەمەش دواى ئەوەى لە بازگەی سماقوڵى رێگرى لێکرا لەوەى بچێتە شارى هەولێر و بەشدارى لە کۆبوونەوەى مەکتەبى سیاسى حزبەکەى بکات.

.

سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌مه‌حمود سه‌نگاوى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى تایبه‌ت به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند” له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێڕاى ده‌ستخۆشى له‌مه‌حمود سه‌نگاوى كه‌ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كى نه‌نواندووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ڕێگریكردنه‌كه‌ى بۆ چوونه‌ ناو شارى هه‌ولێر، پشتیوانى ته‌واوه‌تیشیان بۆ ده‌ربڕیوه‌ و هه‌ڵویستى یه‌كێتى له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ش به‌پێویست ده‌زانن”.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشى كرد، سه‌ره‌ڕاى په‌یامه‌كه‌ى جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى، به‌رهه‌م ساڵح، جێگرى دووه‌م و هاوكات سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش په‌یامى ناڕە‌زایه‌تى گه‌یاندووه‌ته‌ پارتى.

.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، به‌شێكى زۆرى به‌پرسانى سیاسى و سه‌ربازى یه‌كێتى‌ سه‌ردانى سه‌نگاویان كردووه‌ لەوانەش “بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى و سه‌عدى پیره‌ و عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا” و ژماره‌یه‌كى ترى ئه‌ندامانى مه‌كته‌ب سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و كادیرانى پێشكه‌وتووى یه‌كێتى و ژماره‌یه‌كى زۆریش له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ى بوون.

 

.

له‌سه‌ر ئاستى ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانى یه‌كێتى له‌سه‌ر ڕوداوى ڕێگریكردن لە سه‌نگاوى بۆ چوونه‌ ناو شارى هه‌ولێر‌، مستەفا چاوڕە‌ش، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى حه‌فتاى سه‌ر به‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌ناس كوردى وت” به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێده‌چێت یه‌كێتى له‌سه‌ر ڕوداوى ڕێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى وەڵامى بۆ پارتى ناردبێت و چاوه‌ڕێى وەڵامیش بكهی‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ بده‌ن و پاساوه‌كانیان باس بكه‌ن و داواى ڕە‌دى ئیعتیباریش له‌و باره‌یه‌وه‌ كرابێت”.

.

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ى یه‌كێتى جه‌ختیشى كرده‌وه‌ ، پێویسته‌ پارتى ڕوداوه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات، چونكه‌ به‌وته‌ى چاو ڕە‌ش : شارى بێ حاكم نیه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت و ڕێگرى بكات له‌كه‌سێكى تر بۆ چوونه‌ ناو ئه‌و شاره‌وه‌.

.

ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى له‌كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى له‌شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێم، له‌بازگه‌ى سماقوڵى ڕێگرى له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كرا و بۆ شارى سلێمانى گه‌ڕێنرایه‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى كاردانه‌وه‌ى فه‌رمى یه‌كێتى و فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا پارتى دیموكراتى كوردستان هیچ وه‌ڵامێكى یه‌كێتى نه‌داوه‌ته‌وه و روونکردنەوەى لەو بارەیەوە نییە‌.

به‌رپرسانى سه‌ربازى و سیاسى یه‌كێتى سه‌ردانى مەحمود سه‌نگاوى ده‌كەن [وێنە] به‌رپرسانى سه‌ربازى و سیاسى یه‌كێتى سه‌ردانى مەحمود سه‌نگاوى ده‌كەن [وێنە] به‌رپرسانى سه‌ربازى و سیاسى یه‌كێتى سه‌ردانى مەحمود سه‌نگاوى ده‌كەن [وێنە] به‌رپرسانى سه‌ربازى و سیاسى یه‌كێتى سه‌ردانى مەحمود سه‌نگاوى ده‌كەن [وێنە]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل