fbpx
Shadow Shadow

به‌رپرسانى ئیسرائیل: ناتوانین چاو لەو نەهامەتیانە دابخەین کە بەسەر کوردا دێت

23:08 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

به‌گوێره‌ى میدیاكانى ئیسرائیل، جگه‌ له‌هه‌ڵویستى بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كه‌ ئیدانه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیاى بۆ سه‌ر كوردانى ڕۆژئاوا كرد و ئاماده‌ى هاوكارى مرۆیى ده‌ربڕیوه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر كوردانى ڕۆژئاوا له‌باكورى سوریا هه‌ست به‌نیگه‌رانى و مه‌ترسى قڕكردنى كورد له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن‌ و ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ى توركیا ڕە‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و پشتیوانیش بۆ كورد و ڕێگریكردن له‌و هێرشانه‌ ده‌رده‌بڕن.

.

تیسفی هاوزر، ئه‌ندامى كنێست (په‌رله‌مانى) ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ‌:”ئیسرائیل به‌سیفه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى ئاینییه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناتوانێت چاو دابخات له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كه‌ به‌سه‌ر كوردا له‌ناوچه‌كه‌دا دێت”.

.

هاورز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد‌ :”كوشتنى كورده‌كان و ڕاپێچكردنیان له‌زێدى خۆیان، ده‌بێته‌ هۆى شه‌پۆلێكى ترى ئاواره‌كان و گۆڕانكارى له‌دیمۆگرافیاى دانیشتوان و گرژى و ئاڵۆزى زیاترى ناوچه‌كه‌ بۆیه‌ باشتر وایه‌ بنه‌مایه‌كى نوێتر بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ دابنرێت ئه‌وه‌ى كه‌په‌یوه‌ندییه‌كان به‌سه‌رجه‌م ئاڵنگارییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌”.

.

لاى خۆشیه‌وه‌ ئیلیت شاكید، وه‌زیرى پێشووى دادى ئیسرائیل له‌هه‌ژماره‌كه‌ى فه‌یسبوكى نوسیویه‌تى :”نه‌ته‌وه‌ په‌رستیمان بیرمانده‌خاته‌وه‌ هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژ دژى هه‌ر نه‌ته‌وەیه‌ك ڕە‌تبكه‌ینه‌وه‌، هه‌ره‌وه‌ها توندوتیژییه‌كانى توركیا دژى كورد له‌باكورى سوریا ڕە‌تده‌كه‌ینه‌وه‌”.

.

 

وه‌زیرى پێشووى دادى ئیسرائیل ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، له‌به‌رژوه‌ندى ئیسرائیل و‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادایه‌ له‌پێناو ئاشتى و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌دا ده‌وڵه‌تێكى كوردى دروست بكرێت.

.

شاكید ده‌شڵێت :” كورده‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و ئه‌وانه‌ى توركیا و باكورى سوریا فاكته‌رێكى گرنگن بۆ پێشكه‌وتنى زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا”.

.

هاوكات جه‌دعون ساعر وه‌زیرى پێشووتر له‌حكومه‌تى ئیسرائیل كه‌ سه‌ر به‌حزبى لیكۆده‌، ڕایگه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر ئیسرائیل پێویسته‌ ده‌نگ و هاوارى ڕوونى كورده‌كانى باكورى سوریا ببیستێت  و هه‌ر جۆره‌ یارمه‌تیه‌كى پێویستى مرۆییان پێشكه‌ش بكات”.

.

یائیر لبید، سیاسى دیار و ئه‌ندامى كنێست و دامه‌زرێنه‌رى حزبى (ئێره‌ ئاینده‌یه‌)ى ئیسرائیل له‌توێتیكدا داوا له‌وه‌زیرى دادى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات پڕۆژه‌ یاسایه‌ك پێشكه‌شى كنێست بكات بۆ دانپێدانانان به‌كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نییه‌كان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى كه‌ پێشتر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕێگرى لێكرد.

.

ئه‌ندامه‌كه‌ى كنێست به‌ڵینیشیدا له‌به‌رژه‌وه‌ندى پڕۆژه‌كه‌ ده‌نگبده‌ن گه‌ر بێتو بێته‌ په‌رله‌مانه‌وه‌.

.

كۆمه‌ڵكوژى ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عوسمانیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌مدا ڕویداوه‌ و ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام دژى ئەو هه‌وڵه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانى وڵاتانى كوشتارى ئه‌رمه‌نیه‌كان وه‌كو ژینۆساید بناسرێت.

.

به‌گوێره‌ى چه‌ند میدیایه‌كى ئیسرائیلى كه‌ زانیارییان له‌به‌رپرسانى سه‌ربازى وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌، ئیسرائیل هه‌ست به‌نائارامیه‌كى زۆر ده‌كات به‌هۆى ته‌نگ پێهه‌ڵچنین و هێرشكردنه‌ سه‌ر كورد له‌ناوچه‌كه‌دا لەلایەن تورکیاوە و هۆشدارى ئه‌وه‌شیداوه‌ ڕێگرى بكرێت له‌كۆمه‌ڵكوژى دژى کورد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل