fbpx
Shadow Shadow

به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوا: ده‌بێت سنوری سێمێلكا به‌رده‌وام كراوه‌ بێت به‌ڕوی هاتوچۆی خه‌ڵكدا

21:38 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوا هەڵمەتى کردنەوەى سنورى سێمێلکاى ڕاگەیاندوو، داوا لە پەرلەمانى کوردستان دەکات حکومەت ناچار بکات ئەو دەروازەیەى نێوان ڕۆژئاوا و باشورى کوردستان بکاتەوە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەى پشتیوانى ڕۆژئاوا ئاماژەى بەوەکردووە: “له‌ژێر ناوی (هه‌ڵمه‌تی كردنه‌وه‌ی سنوری سێمێلكا) به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌ره‌ی داكۆكیكردن له‌ پرسی ڕۆژئاوا، له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییە‌كانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌ڵمه‌تی كردنه‌وه‌ی تاكه‌ ده‌روازه‌ی سنوری نێوان (هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوا)ی كوردستانی ڕاگه‌یاند”.

,

بەرەى پشتیوانى لە ڕۆژئاوا داوا له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كات، به‌ یاسا، حكومه‌ت ناچار بكات ده‌روازه‌كه‌ بكاته‌وه‌ و دەشڵێت: “چیتر تاكه‌ حیزبێك فه‌رمانڕه‌وا نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌دا، هاوكات له‌نزیكترین كاتدا به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌چه‌ند خاڵێكدا داواكاریه‌كان ده‌باته‌ په‌رله‌مانی كوردستان”.

,

لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕو: “به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، پێی وایه‌ ده‌بێت سنوری سێمێلكا به‌رده‌وام كراوه‌بێت به‌ڕوی هاتوچۆی خه‌ڵكدا و ده‌بێت له‌ژێر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بێت، نه‌ك تاكه‌ حیزبێك، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه‌ هێرشی داگیركاری توركیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه‌ و گه‌له‌كه‌شمان له‌ ڕۆژئاوا پێویستی به‌ هاوكاری مرۆیی و تیمی ته‌ندروستی هه‌یه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هێنانی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.

,

لە ئەگەرى ئەوەى پەرلەمانى کوردستان گوێ لە داواکارییەکەیان نەگرێت، بەرەى پشتیوانى لە ڕۆژئاوا دەڵێت: “ئەوکات كارده‌کەین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌ڕێكه‌وتنیان بۆ سنوری سێمێلكا تا كردنه‌وه‌ی سنوره‌كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام دەبین”.

,

بە‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌ره‌ی داكۆكیكردن له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ “چالاكوان و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و ڕۆشنبیران و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و خه‌مخۆرانی پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆییه‌كان”ه‌وه‌ دروست بوه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل