fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

به‌رهه‌م ساڵح و مه‌سعود بارزانی تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان كرد

14:54 پێنج شه‌ممه‌ 06 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبوونه‌وه‌ و تاوتوێی دواپێشهاته‌كانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تیان كرد.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 6ی شوباتی 2020)، لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق كرد.

.

نوسینگەی سەرۆکكۆمار ڕایگەیاند :”لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەت و راسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق تاوتوێ كرا”.

.

نوسینگەی بەرهەم ساڵح، رونیكرده‌وه‌ :”لەکۆبونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەكان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ كرا”.

.

ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دیدار و گفتوگۆ ئەنجام بدات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل