fbpx
Shadow Shadow

شەش سەرباز برینداربوون

بنکەیەکی سەربازی لە بەغدا بە چوار موشەک کرایە ئامانج

09:53 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنى ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بنکەیەکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە چوار موشەک کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا شەش سەرباز برینداربوون.

.

ئەمڕۆ دووشەمە 9ی کانونی یەکەمی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بنکەیەکی سەربازی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە چوار موچەکى کاتیۆشا کراوەتە ئامانج.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، شەش سەرباز برینداربوون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەکرێت، کە سەر بە سوپای عێراقن یاخود حەشدی شەعبی.

.

شانەی ئەمنی عێراق باسى لەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکە بڵاوەیانپێکراوە و گەڕان و پشکنین دەکەن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل