fbpx
Shadow Shadow

بنه‌ماڵه‌ى دلین بۆ ناس كورد: ئه‌مڕۆ دلین به‌خاكده‌سپێرین به‌ڵام تاوانباران ماون سزا وه‌ربگرن

16:26 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد- عەمار میرداڤی

بنه‌ماڵه‌ى دلین وه‌لید، له‌سه‌ر داواى مامۆستایانى ئاینى لە بڕیارەکەیان پەشیمان بوونەوە و دلین بەخاک دەسپێرن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاویان له‌وه‌یه‌ تاوانبارانى ڕووداوه‌كه‌ سزا بدرێن.

.

عەلی مەعروف، مامی دلین وه‌لید بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ تەرمی دلینمان لە پزیشکی داد وەرگرتەوە و ئێستا لە مزگەوتی جودی دەشۆردرێت و کفن دەکرێت، دوای ئەوە لە گۆڕستانی شاخکێ بە خاک دەسپێردرێت”.

.

مامى دلین وتیشى: “ڕاستە ئێمە بڕیارماندابوو کە تا تاوانبارەکان لە سێدارە نەدرێن تەرمی دلین بە خاک ناسپێرین، بەڵام ئێمە پرسیارمان لە زانایانی ئاینى کردووە دەڵێن نابێت تەرمی دلین چەند رۆژێک بمێنێتەوە لە ساردکەرەوە، چونکە منداڵە و بێ گوناحە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە پەشیمان نەبووینتەوە و بەردەوام لەگەل دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵ دەدەین تا بەزووترین کات تاوانبارەکان سزای خۆیان وەربگرن”.

.

“هیچ بەڵێنێكی کۆنکرێتیمان وەرنەگرتووە کە تاوانبارەکان له‌ سێدارەبدرێن، بەڵام ئێمە بڕوامان بە دەزگا ئەمنییەکانی دهۆک هەیە کە کەمتەرخەمی لە ئەرکی خۆیاندا ناکەن و گەشبینین بەوەی تاوانبارەکان بەزووترین کات سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن، ڕاستە ئەمڕۆ دلین بەخاک دەسپێردرێت، بەڵام دۆسیەکەی کۆتایی نایەت و بەردەوام دەبین لەداواکردنی مافی دلین و لە هەردوو ژیان مافی دلین وون نابێت”، مامى دلین واى وت.

.

پاش ئەوەى بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دلینى تەمەن 10 ساڵان بێسەروشوێن بوو، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی دهۆک تەرمەکەیان لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دۆزییەوە، بە وتەی باوکی، کچەکەی بە چەقۆ کوژراوە و تەرمەکەی شێوێندرابوو.

.

پێشتر خانەوادەى دلین ئاماژەیان بەوەکرد، تا تاوانبارانى ڕوداوەکە لەسێدارە نەدرێن کچەکەیان بەخاک ناسپێرن، بەڵام لە بڕیارەکەیان پاشگەزبوونەوە.

.

کاتى وەرگرتنەوەى تەرمى دلین:

بنه‌ماڵه‌ى دلین بۆ ناس كورد: ئه‌مڕۆ دلین به‌خاكده‌سپێرین به‌ڵام تاوانباران ماون سزا وه‌ربگرن

.

.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل