Shadow Shadow

بناری قەندیل.. بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا هاوڵاتییەک برینداربوو [وێنە]

11:21 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد – سابیر عەبدوڵڵا

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل، هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوو و زیانی ماددی زۆریش بەر رەز و خانووی گوندنشینان کەوت.

.

نەهرۆ عەبدوڵا بەڕیوەبەری ناحیەی سەنگەسەر سەر بەقەزای پشدەر بە پەیامنێری ناس کوردی  ڕاگەیاند ” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەبناری قەندیل، بۆردومانی گوندی بۆڵێیان کردووە.
.

بەڕیوەبەری ناحیەی سەنگەسەروتی بەهۆی بۆردومانەکەوە هاوڵاتییەک بە ناوی عەبدوڵڵا  مەولود،  تەمەن ٦٠ ساڵ  بەسەختی بریندار بووە”.

.

وتیشی: “بەهۆی بۆردومانەکەوە خانوی چەند هاولاتییەک ڕووخاون و زیانی زۆریان پێگەیشتووە و  چەندین دۆنم رەز و پاوانیش سوتاون.”

.

هاوکات، هاوڵاتییەکی گوندی بۆڵی بە ناوی عەلی قادر بە پەیامنێری ناس کوردی وت: “کەمێک بەر لە بۆردومانەکە ئەو هاولاتییەی بریندار بووە سەرقاڵی ڕشاندنی دەرمان بووە لە ناو زەرعاتەکەیدا.”

.

ئەو  هاوڵاتیە وتیشی: “فڕۆکەی جەنگییەکان بەردەوام بە  بەسەر ئاسمانی قەندیلەوە دەسوڕێنەوە و ترس و دڵە ڕاوکێی زۆریام لای هاوڵاتیانی سنورەکە دروست کردووە، بەجۆرێک  هاولاتیان تەنانەت ناتوانن بەهانای بریندار و زیان لێ کەوتوانیشەوە بچن.”

.

ئەم بۆردومانەی سوپای تورکیا لەکاتێکدایە کە هەر ئەمرۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا  بە خەستی لە سنوری برا دۆستیش یان بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە زیامی زۆر بە پوس و پاوان و ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.

بناری قەندیل.. بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا هاوڵاتییەک برینداربوو [وێنە]

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل