fbpx
Shadow Shadow

لەکەرکوک سەرجەمی بلیتەکان فڕۆشراوە

بلیتەکانی فیلمی (پەیکەری دڵ) بەرەو تەواوبوون دەچن

22:19 پێنج شه‌ممه‌ 30 ئایار 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز
لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە نمایشی فیلمی (پەیکەری دڵ) لە دەرهێنانی سینەماکاری دیاری کورد شوان عەتوف نمایشدەکرێت و هەر لە ئێستاوە بلیتەکانی یەکەم رۆژی نمایشکردنی فیلمەکە بەرەو تەواوبوون دەچن.

.

(پەیکەری دڵ) یەکەمین فیلمی موزیکاڵی کوردییە و بەر لەوەی بەشداری فێستیڤاڵە جیهانییەکانی پێ بکرێت لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایشدەکرێت.

.

بەرپرسی بەشی ناوەندی فڕۆشتنی بلیت لە هۆڵی ڕۆشنبیری کەرکوک بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: “هۆڵەکە 1200 کەس دەگرێت، بەڵام ئێمە لە بەشی ناوەڕاستی هۆڵەکە 600 کورسیمان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی هەموو ئامادەبووان بە باشی فیلمەکە ببینن”.

.

روونیکردەوە، یەکەم رۆژی جەژن و رۆژانی دوایی لە کاتژمێر 5:30 خولەک نمایشی فیلمەکە دەستپێدەکات و سەرجەم بلیتەکانی ڕۆژی یەکەم فرۆشراوون و 30٪ بلیتی رۆژی دووەمیش فرۆشراوە.

.

وتیشی “یەکەمجارە بەو شێوەیە پێشوازی لە فیلمێک بکرێت”.

.

لە سلێمانیش فیلمەکە لە سیتی سینەما نمایشدەکرێت، بەوتەی بەرپرسی ناوەندی فرۆشتنی بلیت لەو سینەمایە، بۆ ڕۆژی یەکەمی نمایشەکە بلیتی کاتژمێر چوار و شەش سەرجەمیان فرۆشراوون.

.

فیلمی “پەیکەری دڵ” یەکەمین فیلمی موزیکاڵی کوردییە و لە دەرهێنانی شوان عەتوف و نواندنی “هەڵوێست محەمەد، نزار سەلامی، ڕێشان حەمۆ، ئارین جەلال، حەمە عەلی خان، ئەحمەد ڕەوف، ژیان ئیبراهیم و ڕۆژان جەزا” و چەند ئەکتەرێکی ترە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل