Shadow Shadow

بلومبێرگ: تڕەمپ سەرقاڵی ئامادەکردنی پاکێجی سزادانی تورکیایە

13:15 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئاژانسێکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ سەرقاڵی ئامادەکردنی پاکێجی سزاکانی سەر تورکیایە و بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا ئاشکرا بکرێن.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەمموزی 2019، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەی کۆشکی سپی ئەمریکا پاکێجێکی سزادانی تورکیای ئامادەکردووە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ڕاگەیاندنی سزاکان دەکەوێتە دوای ساڵیادی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا بۆ ئەوەی وەک پشتیوانییەک بۆ کودەتاچییەکان لێکنەدرێتەوە.

.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پاکێجی سزاکان بەڕاوێژ لەنێوان ئەنجومەنی پیران و نوێنەران و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئامادەکراوە.

.

بە پێى زانیارییەکان سزاکان تەنها بێبەش کردنی ئەو وڵاتە نییە لە  فڕۆکەی جەنگی ئێف 35، بەڵکو  12جۆر دەبن، لەوانە ڕێگریکردن لە کڕین و فرۆشتن لە کەرتی خانووبەرە، دانانی گەمارۆ لە سەرجوڵەی کۆمپانیا تورکیەکان.

.

بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەشکردوە،لە پاکێجی سزاکاندا، تڕەمپ داوا لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دەکات، بە هیچ شێوەیەک قەرز نەدات بەو دامەزراوە تورکیانەی کە گەمارۆکانی ئەمریکا دەیانگریتەوە.

.

هەروها لەمەودوا ئەمریکا چیدی ئەو بڕە قەرزەی کە نزیکەی 10ملیۆن دۆلارە ناداتە کۆمپانیاکان و بانکەکانی تورکیا.

.

هەروەها ئەمریکا بڕیاریداوە،گەمارۆ بخاتە سەر ئەو کۆمپانیا تورکیانەی کە لە کەرتی سەربازی کاردەکەن و چیدی تەکنەلۆژیای ئەمریکییان پێنافرۆشێت.

..

سەپاندنی سزا بە سەر تورکیا بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400ی ڕوسیاوەیە کە پێشتر ئەمریکا چەندینجار هۆشداری بە تورکیاداوە کە لە گرێبەستی کڕینی ئێس 400 پاشگەزبێتەوە.

.

هەر لەو بارەوە ئەمڕۆ حەوتەمین کاروانی ڕادەستکردنی بەشەکانی ئێس 400 گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە بەمنزیکانە سیستمەکە بە تەواوی جێگیر بکرێت.

بلومبێرگ: تڕەمپ سەرقاڵی ئامادەکردنی پاکێجی سزادانی تورکیایە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل