fbpx
Shadow Shadow

بلومبێرگ: ئەمڕۆ ئەمریکا چەند سزایەک بەسەر تورکیا دەسەپێنێت

19:55 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ماڵپەرێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی کۆمەڵیک سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 14ى تشرینى یەکەمى 2019) ماڵپەری بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاوى کردەوە “ئەمڕۆ لەسەر داوای دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەدوای گفتوگۆکانی بەرپرسانی واشنتۆن سەبارەت بە ڕەفتارە وەحشیگەرانەکانی تورکیا لە سوریا، شەپۆلێک سزای قورس بەسەر تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای تورکیادا دەسەپێنرێت و هەر ئەمڕۆ سزاکان، ڕادەگەیەنرێت”.

.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا “خێرا سەپاندنی ئەو سزایانە پەیوەندی بەو ڕەفتارە وەحشیگەرانەیەی سوپای تورکیا و هێزەکانیەتی لە سوریا کە لەمیانەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دژی هاووڵاتیان ئەنجامیان داوە و هەروەها خاکی سوریایان داگیرکردوە”.

.

هەواڵەکەى بلومبێرگ لەکاتێکدایە کە ڕۆژی (هەینی)، کۆشکی سپی بەفەرمی بەتورکیای ڕاگەیاندبوو “ئەگەر نەوەستێت لەو ئۆپەراسیۆنەی ئەوا لە نزیکترین کاتدا کۆمەڵێک سزای قورسی بەسەردا دەسەپێنێت و ئابوری وڵاتەکەش وێران دەکات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل