fbpx
Shadow Shadow

بلومبێرگ: ئەردۆگان تورکیاى بەرەو لێواری داڕمانی ئابوری بردووە

15:34 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بلومبێرگ ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو سیاسەتە ئابورییەی کە ئەردۆگان لە تورکیا پەیڕەوی دەکات ئەو وڵاتە بەرەو داڕمانى ئابورى دەبات.

.

بەپێى ڕاپۆرتێکی ئاژانسى بلومبێرگ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆمارى تورکیا “یاری بە ئاگر دەکات”، ئەگەری هەیە هاوشێوەی ئەو داڕمانە ئابوریانەی کە لەچەند وڵاتێکی ئەمریکای لاتین ڕویانداوە لە تورکیاش هەمان سیناریۆ دووبارە ببێتەوە.

.

ڕاپۆرتەکەى ئەو ئاژانسە کە پشتى بە لێکۆڵینەوەى (سەنتەرى توێژینەوەى ئاشمۆر) لە لەندەن بەستووە، دەڵێت، جیاوازییەکی زۆرهەیە لەنێوان کایە ئابورییەکانی تورکیا وڵاتە لاتینیەکان، بەو پێیەی ئابوری تورکیا بەراورد بەو وڵاتانە ئابورییەکى هەمە جۆرە، بەڵام ئەوەی پێشبینی دەکرێت لە کۆتایدا ئابوری تورکیا بەرەو لێواری داڕمان دەڕوات.

.

سەنتەرەکە ئاماژەى بە سیاسەتى ئەردۆگان کردووە و بە “سیاسەتێکى هەڵە” ناوزەندی کردووە، دەشڵێت: “ئەگەر ئەردۆگان بە زوترین کات بە سیاسەتەکەیدا نەچێتەوە، ئەوا تورکیا باجێکی زۆر دەدات”.

.

ڕۆژى شەممەى ڕابردوو، ئەردۆگان پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیاى لە سەر کارەکەی لابرد، بۆیە ئەو سەنتەرە لەندەنییە دەڵێت، ئەو هەنگاوەى ترەمپ بوە هۆى کەمکردنەوەی متمانە بە ئابوری تورکیا لەلایەن کۆمپانیا وەبەرهێنەرە بیانییەکان و دابەزینی ئاستی بەهای لیرەی تورکی.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل