fbpx
Shadow Shadow

بزوتنەوەى تاڵیبانیش سەرەخۆشی لە ئێران کرد و هۆشداری دەدات

11:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بزوتنەوەى تاڵیبانی ئەفغانستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەى کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە بۆردومانێکی ئەمریکادا.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020، بزوتنەوەى تاڵیبان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە ئەوان “کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بە تاوانێکی گەورە دەزانین و هۆشداریش دەدەین لە دەرئەنجامەکانی ئەو کارە”.

.

دەشڵێت، “لە خوای گەورە داواکارین ئەو تێکۆشەرە گەورەیە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە خانەوادەکەشی ببەخشێت.”

.

بزوتنەوەى تاڵیبان جەختیکردووەتەوە کە “جیهاد لە دژی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەردەوامە و کاردانەوەى ئەمریکا و ترسی ترەمپیش بۆ لەئەستۆگرتنی ئەو تاوانە، نیشانی دەدات کە ئەمریکا لە هەر کاتێکی تر لاوازترە.”

 

بزوتنەوەى تاڵیبانیش سەرەخۆشی لە ئێران کرد و هۆشداری دەدات

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل