fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

برێت مەکگۆرک پشتگیری ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی دەکات و داوایەک لە ئەمریکا دەکات

19:16 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لەدوای ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتى عێراق، برێت مەکگۆرک، نێردەى پێشووی سەرۆکى ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش پشتگیری لە ڕاسپاردنی ناوبراو کرد و داوای پشتگیری ئەمریکا دەکات بۆی.

.

ئەمڕۆ شەممە، 1ی شوباتی 2020، برێت مەکگۆرک لە تویتێکدا دەڵێت، “محەمەد عەلاوی بژاردەیەکی بەهێزە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام هەمان ئەو ئاڵنگارییانەى ڕوبەڕو دەبێتەوە کە لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2018ەوە هەبوون.”

.

دەشڵێت، “با هیوا بخوازین کە ئەو دەتوانێت چاکسازی بکات و هەروەها عێراق ببات بەرەو هەڵبژاردنێک لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان.”

.

لە کۆتاییدا برێت دەڵێت، “ئەو (محەمەد عەلاوی) شایەنی پشتگیری تەواو و زووی ئەمریکایە.”

 

برێت مەکگۆرک پشتگیری ڕاسپاردنی محەمەد عەلاوی دەکات و داوایەک لە ئەمریکا دەکات

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل