fbpx
Shadow Shadow

بریت مه‌كگۆرك بۆ میدیاكانى توركیا: خۆتان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچه‌ك و ئاشتیخواز مه‌دزنه‌وه‌

09:16 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

برێت مه‌كگۆرک، نوێنه‌رى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانێتى نێو ده‌وڵه‌تى دژى داعش داوا لە میدیاكانى توركیا دەکات، خۆیان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچه‌ك و ئاشتیخواز نه‌دزنه‌وه‌.

.

مه‌كگۆرک له‌تویتێکدا له‌سه‌ر شه‌هیدكردنى هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف نوسیویه‌تى “میدیا توركییه‌كان كه‌ ده‌وڵه‌ت پشتیوانیان ده‌كات باس له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیان له‌باسكردنى تیرۆركردنى ئافره‌تێكى مه‌ده‌نى بێچه‌ك گێل ده‌كه‌ن”.

.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، هه‌ڤرین كارى بۆ یه‌كخستنى كورد و عه‌ره‌ب و مه‌سیحیه‌كان ده‌كرد.

.

دوێنى شه‌ممه‌، 12ى ئۆكتۆبه‌رى 2019 له‌سه‌ر ڕێگاى نێوان ته‌لته‌مه‌ر و عه‌ین عیسا و له‌بۆسه‌یه‌كى گروپە چەکدارەکانى سه‌ر به‌توركیادا ته‌قه‌ له‌ هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ئه‌میندارى گشتى حزبى دواڕۆژى سوریا كرا و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌هیدبوو.

.

هه‌ڤرین خه‌ڵه‌ف ته‌مه‌ن 35 ساڵ، ئه‌ندازیار و سیاسه‌تمه‌دارى كوردى ڕۆژئاوا بوو، ساڵى 2018  به‌سه‌رۆكى حزبى دواڕۆژى سوریا هه‌ڵبژێردرا.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل