fbpx
Shadow Shadow

براکەى خۆی لەسەر کێشەى زەوی کوشت

22:03 شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

کاتژمێر حەوتی ئێوارەى ئەمرۆ، 22ی حوزەیرانی 2019، لە قەزای کۆیە کەسێک بەهۆى کێشەى زەویوزارەوە براکەى خۆی کوشت.

عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە بە ناس کوردی وت، “ڕووداوەکە لە گوندی ساماڵ بووە لە قەزای کۆیە، کەسێک تەقەى لە براکەى خۆی (ف س – 32 ساڵ) کردووە و دوای کاتژمێرێک لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیان لەدەستداوە.”

عەلی عەبدوڵا وتیشی، “بەهۆی کێشەى زەوییەوە، دەماقەڵە لەنێوان هەردوو براکە دورستبووە و دواتر تەقەى لە براکەى کردووە و هەڵهاتووە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل