fbpx
Shadow Shadow

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

17:28 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

ڕووداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى هەروەک چۆن جیهانى هەژاند، بەهەمان شێوە دەرگاى دەرفەت و مەترسی لە بەردەم هەریەک لە ئێران و ئەمریکا و گروپە چەکدارەکان و چەند وڵاتێکى دیکەدا کردەوە، هەریەکەیان ویستیان ڕووداوەکە بقۆزنەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان سودى لێوەربگرن.

.

تۆڕى هەواڵى بى بى سى ڕاپۆرتێکى شیکارى بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن دوو پسپۆڕى بوارى کاروبارى ڕۆژهەڵاتەوە ئامادەکراوە بە ناونیشانى ( براوە و دۆڕاوەکانى دواى کوشتنى قاسمى سولەیمانى).

.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە ئاشکرکراوە، ئێران توانیویەتى بە پلان سود لە ڕوداوەکە بۆ دامرکاندنەوەى کڵپەى ناڕەزایەتى ناوخۆى وەرگرێت، ئەمریکاش لەوە زیاتر هەنگاو بنێت و کاردانەوەى هەبێت ئەوا زیانى مادى و گیانى سەربازانى لێدەکەوێتەوە.

.

هەر بەپێى ڕاپۆرتەکە، میلیشیا چەکدارەکانى نزیک لە ئێران لە عێراقدا دەتوانن سود لە ڕوداوەکە وەربگرن و بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران بیکەنە کارتێک.

.

ئێران دواى ڕوداوەکە

.

گەرچى ئێران زیانى کرد بە لەدەستدانى سەرکردەیەکى دیارى ئەمنی و سەربازیی، بەڵام ئەو ڕوداوە بێ سودیش نەشکایەوە بۆى بە تایبەت لەسەر ئاستى ناوخۆیى، سودەکەش بۆ ماوەیەکى کەم بڕ دەکات.

.

ڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى سولەیمانى چاوى نێودەوڵەتى لەسەر پێشێلکارییەکانى ئێران لەسەر کەیسى کوشتنى خۆپیشاندەران لابرد، بەوەش تواناى بەرپرسانى ئێران دەرکەوت کە دەتوانێت خەڵکى لەئانوساتى قەیرانەکانى وڵاتەکەیدا کۆبکاتەوە و هێزە دابەشبووەکانیش لەسەر ڕوداوەکە بسازێنێت.

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

بەهۆى زیاتر سەپاندنى سزاى ئابورى لەساڵى 2018 لەلایەن ئەمریکاوە، بارودۆخى ئابورى ئەو وڵاتە ڕووى لە داتەپین کردووە و بەوهۆیەوە چەندین کێشەى گەورە ڕووى تێکردووە بۆ ئەوەش پێویستى بە ڕوداوێک هەبوو سۆزى خەڵکەکەى بۆ لاى خۆى ڕابکێشیت.

.

تاران لە تۆڵەکردنەوەى قاسمى سولەیمانیشدا سودى لە هەڵمژینى سۆزى خەڵکەکە وەرگرت و لە کاردانەوەى توندیش دوریان یخستەوە.

.

بەڵام ئەگەر لەوە زیاتریش کاردانەوەى هەبێت پێناچێت ئەمجارەیان سودى لێوەربگرێت، بەتایبەت لەڕووى تواناى سەربازییەوە بە ئەمریکا هاوتا ناکرێت، هەر هەنگاوێکى زیاتر دەیخاتە سوچێکى ترى گۆشەگیریی و فشارى نێودەوڵەتیەوە بە تایبەت بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى ئەتۆمی.

.

 ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

.

ئەمریکا توانى چڕنوکى هێزە سەربازییەکانى ئێران پەرچ بکات، ئەوەش یارمەتى ترەمپ دەدات لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆکایەتى تا جارێکى تر بە سەرۆک هەڵبژێردرێتەوە.

.

هەرەوەها بە کوشتنى سولەیمانى توانی نامەیەکیش بگەیەنێتە هاوپەیمانەکانى لەوانە سعودیە و ئیسرائیل کە دەتوانێت ئارامیان بپارێزێت.

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

بەڵام ئەگەر بێت و ئەمریکا لەوە زیاتر هەنگاو بنێت و کاردانەوەى سەربازى زیاتر هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى زیاتر نرخى نەوت لەلایەک و پێشکەشکردنى قوربانییەکى گیانى زۆر لەلایەن سەربازەکانییەوە، شەڕى هەرێمایەتیش لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێت و بەردەوام دەبێت، ئەو هەنگاوانەش کاریگەریی خراپى بۆ سەر کۆى پرسەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

.

میلیشیا شیعە چەکدارەکانى عیراق

.

میلیشیا شیعەکانى عێراق دەتوانن سود لە ڕوداوەکە وەربگرن، بەهۆى ئەوەى چەند مانگێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە دژى حکومەت و لایەنگرانى ئێران لە عێراقدا سەریهەڵداوە.

.

میلیشیا چەکدارەکان و چەندین لایەنى سیاسى عێراق کوشتنى سولەیمانیان بەکارهێنا بۆ گەڕاندنەوەى هەژمونى خۆیان، کە لەکاتى ناڕەزایەتى و سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکاندا بەهۆى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و کوشتنیان شەرعیەتیان کەوتبووە ژێر پرسیارەوە.

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

ئێستا ئەو گروپانە هەڕەشەى دەرکردنى سوپاى ئەمریکا دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە گردبوونەوە بە لایەنگرانیان دەکەن، ئەوەش بووەتە کارتێکى بەهێز بە دەست سیاسییەکانى ئەو گروپانەوە و بۆشایی ئەمنى دەرفەتێکى بەوان داوە بارودۆخەکە قۆرخ بکەن.

.

ئیسرائیل

.

بەلاى ئیسرائیلەوە کۆمەڵێک هەڕەشە ماونەتەوە بە تایبەت ئێران و میلیشیاکانى لە لوبنان، بۆ نمونە ئێران حزبوڵا هانبداتە گیانی ئیسرائیل و هەروەها لە ڕێگەى بەشار ئەسەدیشەوە فشارى لێبکات.

.

بەڵام کوشتنى قاسم سولەیمانى ئەوەشى پیشانی ئیسرائیل دا کە ئەمریکا بۆ پێکانى نەیارەکانى بەهرەدارە و توانای هەیە.

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

دۆسیەکە لە ئیسرائیلدا بەوە لێکدەرێتەوە کوشتنى سولەیمانى دەتوانێت هەنگاوێکى باشبێت کە سودى لێبکات بۆ بەرژەوەندییە ئەمنیەکانى لەدژى ئێران و میلیشیاکانى لە ناوچەکەدا.

.

بارودۆخى خۆپیشاندەرانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

.

ڕەنگە ڕوداوەکە چانسێکى باشى بۆ خۆپیشاندەران تێدا نەبێت بەو پێیەی بیانوو بداتە ئەو حکومەتانەى کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە وڵاتەکەیاندا زۆرە بە پاساوى ئەمنى سەرکوتیان بکات.

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

بە تایبەتى خۆپیشاندانەکانى عێراق و لوبنان کە دژى بێکارى و بێدادى و گەندەڵى حکومەت سەریانهەڵداوە، بەپاساوى پاراستنى ئاسایشى نەتەوەیەوە سەرکوتبکرێن و بەلاى ئەو حکومەتانەشەوە چالاکانى سیاسى بکرێنە ئامانج و هەموو پڕۆژەیەکى چاکسازیش لەبار ببرێت. 

سعودیە و ئیمارات

.

بە شێوەیەکى گشتى ئەو دوو وڵاتە زیانمەندى هەر دۆخێکى تر دەبن گەر لەنێوان ئێران و ئەمریکادا بێتە کایەوە، ئێران سعودیە و ئیمارات بەنەیارى خۆى و پاشکۆى ئەمریکا لە ناوچەکە دەبینێت و ساڵى ڕابردووش لەڕێگەى ئەنجامدانى هێرشێکەوە بۆ سەر کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیە کە ئەو وڵاتە دایە پاڵ ئێران و ئەویش ڕەتیکردەوە، زیانێکى ئابورى زۆرى بەرکەوت.

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

ئیماراتیش بەمدواییانە هەوڵى چارەسەرکردنى گرژییەکانى لەگەڵ ئێران خستە گەڕ ، بەڵام دواى کوشتنى سولەیمانى هەڕەشەکان بۆ سەر ئەو دوو وڵاتەش دەستى پێکردووەتەوە بەهۆى هەڵکەوتەى جوگرافى و دژایەتى لە مێژیینەیان بۆ یەکترى وایکردووە لەگەڵ سەرهەڵدانى هەر ناکۆکى و گرژییەکى تردا لەناوچەکەدا ئەوانیش بەسەلامەتى لێیدەرنەچن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل