fbpx
Shadow Shadow

برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌]

16:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 30 حوزه‌یران 2019
article image

ناس كورد-

به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سنوری ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌سه‌دان دۆنم زەوی و پووش و پاوەن و دارستان سووتاوە و زیانێكی زۆر به‌ كه‌رتی كشتوكاڵی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

.

جه‌لال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان به‌ ناس كوردی ڕاگه‌یاند، بەھۆی بۆردومان و تۆپبارانی سوپای تورکیا ناتوانین ئیش و کاری رۆژانەی خۆمان ئەنجامبدەین بەتایبەتی له‌بواری کشتوکاڵ و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ ژیان و بژێوییان له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵه‌.

.

وتیشی، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ ترسی ئاوارەبوون لەسەر 20 گوندی دیکەی سنورەکەیان ھەیە.

.

به‌وته‌ی موختاری گوندی خەلیفان، لە رابردووشدا 115 گوند و ئاوایی بەھۆی شەڕ و ئاڵۆزی و نا ئارامی ناوچە سنوریەکان چۆڵکران و ئاوارەبوون.

.

روونیشیكرده‌وه‌، سوپای تورکیا 100 مەتر لە گوندی ئه‌وانه‌وه‌ دوورە، بەھۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا چەندین جار زیانمان پێگەیشتووە.

.

جه‌لال عوزێر، هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه‌ ئەگەر چیتر ئەو شەڕە بەردەوام بێت ئه‌وان ئاوارە دەبن و چیتر ناتوانن لە نێوان شەڕو ئاڵۆزی ژیان بگوزەرێنن.

برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌] برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌] برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌] برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌] برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌] برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌] برادۆست؛ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا سه‌دان دۆنم زه‌وی سوتاوه‌ [وێنه‌]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل