fbpx
Shadow Shadow

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیمەیلێکی نهێنیدا: دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدی زۆر نزیکە

08:58 دوو شه‌ممه‌ 07 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە سەروبەندی ناڕەزایەتی و دروستبوونی ئاڵۆزی و توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکاندا، ماڵپەڕێکی ئەمریکی دەڵێت، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا بە ئیمەیلێک فەرماندە سەربازییەکانى ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە کە دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر نزیکە و “هەر دەبێت ڕوو بدات.”

.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تاسک ئاند پێرپسی ئەمریکی، ڕۆژی شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019، ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کە لە مانگی حوزەیرانەوە پۆستەکەى وەرگرتووە بە سەرکردە سەربازییەکانى وتووە کە “دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدی بەهۆی خۆپیشاندانە خوێناوییەکان و داوای یەکێک لە بەهێزترین کەسایەتییە ئاینییەکان (موقتەدا سەدر) زۆر نزیکە و دەبێت ڕووبدات.”

.

لە ئیمەیلە نهێنییەکەدا بۆ فەرماندە سەربازییەکان، مولەر دەڵێت، “لەو ڕووەوە، پێمانوایە (موقتەدا سەدر) دەیەوێت سود لە قەیرانەکە ببینێت و وەڵامی توڕەیی خۆپیشاندەران بداتەوە و پێگەی خۆی بەهێزتر بکات.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هەربەدوایدا سەرۆک وەزیرانی پێشوو (عادل عەبدولمەهدی) داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەى کردووە، بەو بەرەوپێشچوونانەش بێت دەستلەکارکێشانەوەى عەبدولمەهدی نزیکە و حکومەتى عێراقی دەکەوێتە مەترسییەوە.”

.

دەشڵێت، “ڕوون نییە کە ئەو هەنگاوانە خۆپیشاندانەکان دادەمرکێنێتەوە یان توندوتیژی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.”

.

هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمریکیش بە ماڵپەڕەکەی وتووە کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا بەگومانن لەوەى ئایا دەستلەکاردەکێشێتەوە یان نا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل