fbpx
Shadow Shadow

باڵیۆزخانەی ئەمریکا کارەکانی لە بەغدا هه‌ڵپه‌سارد و تەواوی چالاکییەکانی گواستەوە بۆ هەولێر

21:01 چوار شه‌ممه‌ 01 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، تەواوی کار و چالاکییەکانی لە بەغدای پایتەخت ڕاگرت، داواشی لە ئەمریکییەکان کرد لە باڵەخانەکە نزیك نه‌بنه‌وه‌.

.

ئەمڕۆ، (چوارشەممە، 1ی کانوونی دووەمی، 2020)، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا تەواوی کار و چالاکییەکانی لە بەغدای پایتەخت ڕاگرت و  داوای لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان کرد خۆیان بەدوور بگرن لەنزیککەوتنەوە لە باڵەخانەکە.

.

لەڕاگەیاندراوەکەدا باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، جەختی لەوەکردووەتەوە کە ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كانیش بە مەبەستی دامەزراندن و کارکردن لەئێستادا ڕاگیراوون.

.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا، ئاماژەی بەوەکردووە، كونسوڵخانه‌ی ئەمریکا لە‌ هه‌ولێر کاری پێدانی ڤیزا و پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارییەکانی دیکە بە هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی دەگرێتە ئەستۆ، کونسوڵخانەکەش لە هەولێر به‌ كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ (سێشەممە)، بەشێک لە لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵا و حه‌شد له‌ عێراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و له‌ ئه‌نجامدا نوسینگه‌ی پشكنین و ده‌رگای دووه‌می باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل