fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق مامەڵەی پێدانی ڤیزاى ڕاگرت

12:47 شه‌ممه‌ 14 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

 

بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێكی پێویست دوای گرژییەكانی ئەمدواییە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق مامەڵەی پێدانی ڤیزا و چەند خزمەتگوزارییەكی دیكەی باڵێۆزخانەكەی ڕاگرت.

.

لەڕاگەیەنراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق ڕایگەیاند، مامەڵەی  پێدانی ڤیزای داخڵ بوون و چەند خزمەتگوزارییەكیان بۆ هاوڵاتیانیان بەشێوەیەكی كاتی ڕاگرتووە.

.

بەهۆی گرژبوونی بارودۆخی ناوچەكە و گرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێكی پێویست  بۆ ڕێگری كردن لەكۆرۆنا، هەموو كاتی چاوپێكەوتنەكان بەمەبەستی ڤیزا و پێشكەش كردنی چەند خزمەتگوزارییەكی تری كونسڵگەری گشتی ئەمریكا لەهەولێر لە 15 بۆ 19 ی ئەم مانگە هەڵدەوەشێتەوە و ڕادەگیردرێت.

.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتیانەی كە داواكارییان پێشكەش كردووە دووبارە كاتی چاوپێكەوتنەكانیان لەڕێگەی ئنیتەرنێتەوە بەپێی ئەو ڕێكەوتەی خراوەتە بەردەستیان ڕێكبخەنەوە و بۆ هەر هاوڵاتیەكی ئەمریكی نیشتەجێی هەرێمیش گەر لەكاتی پێویستی كتوپڕدا دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئێمڵەوە پەیوەندی بكەن.[email protected].

.

ڕونیشیكردووەتەوە، باڵێۆزخانەی ئەمریكا هێشتا داخراوە و پێویستە لەسەر هاوڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەرێگەی ئەم ئیمێڵەوە بۆ حاڵەتە كتوپڕەكان پەیوەندی بكەن[email protected]

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل