fbpx
Shadow Shadow

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا: وەڵامى یەکلاکەرەوەمان دەبێت بۆ ئێران و میلیشیا چەکدارەکانى لەعێراق و ناوچەکە

15:07 شه‌ممه‌ 14 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق، گروپە چەکدارەکانى ئێران لە عێراق بەتۆمەتبارى هێرشەکانى ئەمدواییەى سەر هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق دادەنێت و هەڕەشەى توندیان لێدەکات.

.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 14ى دیسمبەرى 2019 بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاندووە “میلیشیاکانى سەربە ئێران بەمدواییانە هەستاون بەهیرشکردنە سەر چەند بنکەیەکى سەربازى هاوبەشى عێراق و هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى”.

.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە “لە نۆى ئەم مانگەدا هێرشى موشەکى کراوەتە سەر جبەخانەیەکى سەربازى عێراقى کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەى بەغداى نێودەوڵەتی، کە لەئاکامدا بووەتە هۆى برینداربوونى 5 سەربازى عێراقى و دوانیان گیانیان لەمەترسیدایە و دوو ڕۆژ دواى ئەوە هیرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەکە”.

.

باڵیۆزخانەى ئەمریکا بەپێویستى دەزانێت ئەوەش بیر سەرکردەکانى ئێران بخاتەوە کە “ئەنجامدانى هەر هێرشێک، لەلایەن ئێران و میلیشیا نزیکەکانیەوە و ئەوانەى لەژێر هەر شوناسێکى تردان لەعێراق، هەر زیان و ئازارێک بگاتە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانەکانیان یاخود بەرژەوەندییەکانیان ئەوا وەڵامی ئەمریکا توند و یەکلاکەرەوە دەبێت”.

.

داواشى لە ئێران کردووە، ڕێز لەسەروەرى دراوسێکانى بگرێت و دەستهەڵبگرێت لە هاریکاریکردنى لایەنى سێیەم لەعێراق و سەرجەم وڵاتانى ترى ناوچەکە.

.

ڕاگەیەنراوەکەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا دواى ئەوە هات، مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا هۆشدارییەکى توندیدایە ئێران و گروپە چەکدارە نزیکەکانى لە عێراق و بەوەى وەڵامى یەکلاکەرەوەیان بۆ هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى بەغدا دەبێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل