Shadow Shadow

ئێرانییەکان بەڕیتانیا بە چەتەى دەریایی ناودەبەن

باڵوێزى بەڕیتانیا لە ئێران ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەى هێزى زیاترى ڕەوانەى کەنداو کردبێت

11:15 پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

باڵوێزى گشتی بەڕیتانیا لە ئێران ڕەتیدەکاتەوە ژمارەی هێزەکانیان لە کەنداوى فارسى زیاد کردبێت، ئاماژە بەوە دەکات، ناردنی کەشتییە جەنگییەکانیان بۆ هەندێک نوێکردنەوە و گۆڕانکاریکردنە لە چەکەکانیدا.

.

باڵوێزى گشتی بەڕیتانیا لە ئێران لە تویتەر ڕایگەیاندووە: “بەهیچ شێوەیەک ژمارەی هێزەکانمان لە کەنداوى فارسى زیاد نەکردووە، وەک ئەوەی هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان باسی دەکەن”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناردنی کەشتییە جەنگییەکانیان بۆ کەنداو بەمەبەستی هەندێک گۆڕانکاری و نوێکردنەوەیە لە کەرەستە سەربازییەکان و هێزەکەیاندا لەو ناوچەیە، بەهۆی کۆن بوونیانەوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیاندبوو، کەرەستە سەربازییەکان و هێزەکانیان لەو کەنداوە کۆنە و جیاوازە لە پێشکەوتنە نوێیەکان.

.

لەماوەی ڕابردووشدا بەهۆی دەستبەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لەلایەن بەڕیتانیاوە لە ئاوەکانی وڵاتی جەبەل تاڕیق، کێشەکانی نێوان بەڕیتانیا و ئێران قوڵبووەوە و لەدوای ئەو ڕووداوەوە بەڕیتانیا کەشتیی جەنگی ڕەوانەی کەنداو کردووە.

.

هاوکات بەهۆی ئەوەی تائێستا بەڕیتانیا ئامادەنییە کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی ئێران ئازاد بکات، هەندێک خوێندکاری زانکۆکانی ئێران گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم باڵوێزخانەى بەڕیتانیا ئەنجامدا و ئەو وڵاتەیان بە چەتەى دەریایی ناوبرد.

.

لەئێستا ژمارەی سەربازانی سوپای بەڕیتانیا لە کەنداو هەزار و 200 سەربازە و دوو کەشتی جەنگیان لە ناوچەکە هەیە، پلانیان هەیە کەشتی سێیەمیش بنێرنە کەنداو.

.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل