fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

باوکی ئەو خێزانەی کوڕەکەیان تەقەی لێکردن کۆچی دوایی کرد

10:42 چوار شه‌ممه‌ 25 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینییەکەیەوە، باوکی ئەو خێزانە کۆچی دوایی کرد کە کوڕەکەیان تەقەی لێکردن و بەهۆیەوە دایکی و سێ برای کوشت و باوکیشی بریندار کرد.

.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی وت، برینی باوکی زۆر سەخت بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

.

درەنگانى شەوى هەینی، 20ی ئازاری 2020، لە روداوێکى تەقەکردندا لە گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى چوار کەس کوژران و دوو کەسیش برینداربوون، کە سەرجەمیان لەیەک خێزانن.

.

بەپێی ئەو زانیاریانەى ناس کورد لەچەند کەسێکى نزیکى ئەو خێزانەوە دەستیکەوتووە، کورێکى ماڵەکە کە ژیانى هاوسەرگیریی پێکنەهێناوە، بانگى براکانى کردووە بۆ ماڵى خۆیان و پێى وتوون کە کارى پێیانە.

.

زیاتر بخوێنەوە: ڤیدیۆ..وردەکاریی ڕووداوەکەى شەوى ڕابردووى سلێمانى “تەقەکەرەکە خۆى کەسوکارەکەى کۆکردوەتەوە”

.

ئاماژەیان بەوەشکرد، دواتر کوڕەکە چووەتە دەرەوە و چەکێکى بەدەستەوە بووە، دەستڕێژى لە دایک و باوک و هەر سێ براکەى کردووە، دەستبەجێ دایکى و هەر سێ براکەى گیانیان لەدەستداوە و باوکیشى برینداربووە.

.

ئەو سێ برایەى لەو رووداوەدا کوژران هەرسێکیان ژیانى هاوسەرگیریان پێکهێناوە و یەکێکیان خاوەنى سێ منداڵە.

.

بەوتەى کەسە نزیکەکانى ئەو خێزانە، خوشکێک و براژنێکى ئەو کوڕەش لەماڵەکە بوون، خوشکەکەى پێی وتووە کە ئەویش بکوژێت، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.

.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی مامۆستایان لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە و بکوژەکەش هیچ نەخۆشییەکی دەرونی نەبووە، دەشڵێت، بە خوشکێکی وتووە، ئەو ناکوژێت تاوەکو بە خەفەتەوە بمرێت.

.. 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: “بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانمان ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانی کە کوڕێک دایکی و سێ برای خۆی کوشت و باوکیشی بریندار کرد، کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، بەڵام هێشتا بە وردی هۆکارەکەی نازانین”.

.

وتیشی، ڵێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە بکوژەکە هیچ کێشەیەکی دەروونی نییە و بە وتەی خوشکێکی کە لەکاتی ڕووداوەکەدا لەوێ بووە، بکوژەکە بە خوشکەکەی وتووە: “تۆ ناکوژم، بۆ ئەوەی بەخەفەتەوە بمریت”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل