fbpx
Shadow Shadow

باوكێك بە شێوەیەکی زۆر سەیر کچەکەى لە شوێنێکی مەترسیدار ڕزگار دەکات (ڤیدیۆ)

22:53 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پیاوێكی میسری دوای ئەوەی كچەكەی دەكەوێته سەر سكەیەكی شەمەندەفەر ژیانی خۆی دەخاتە مەترسیەوە و خۆی هەڵدەداتە خوارەوە بۆ ئەوەى باوەشی پێدا بکات تا ئەو كاتەی شەمەندەفەرەكە تێدەپەڕێت.

.

لەناو كورددا وشەی جگەرگۆشە یاخود جەرگ بۆ منداڵ دانراوە و كەسیش گومانی لەوە نییە كە باوك و دایك منداڵەكانیان لەخۆیان خۆشتر دەوێت، ئەگەر ئەو قسەیە هەموو دایك و باوكێكی جیهانیش نەگرێتەوە بێگومان زۆرینەی زۆری دەگرێتەوە، هەروەك لەم پیاوە میسریەدا دەردەكەوێت كاتێك كچەكەی دەكەوێتە مەترسیەوە ئامادەیە ژیانی خۆی بۆ بكاتە قوربانی.

.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیيەك كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوەتەوە، باوكێك كاتێك دەبینێت كچەكەی كەوتوە مەترسیەوە ئامادەیە ژیانی خۆی بكاتە قوربانی و خۆی هەڵدەداتە ژێر سكەی شەمەندەفەرێكەوە تا رزگار بكات، باوكەكە باوەش دەكات بە كچەكەیدا و لە مەترسی شەمەندەفەرەكە دوری دەخاتەوە تا ئەو كاتە تێدەپەڕێت و دواتر هەردوكیان بە سەلامەتی رزگاریان دەبێت.

.

بەپێی زانیاریەكانی چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، كچە بچوكەكە بەسەر سكەكەدا ڕۆیشتوە و كاتێك شەمەندەفەرەكە نزیك بوەتەوە ئاگاداركردنەوەی لێداوە و كچەكە لە ترسان لەهۆش خۆی چووە، بەڵام لەكۆتا ساتەكاندا باوكەكە توانیویەتی فریای بكەوێت ڕزگاری بكات.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل