fbpx
Shadow Shadow

بانکى ناوەندى عێراق بۆ ناس کورد: پارەکەى بەغداد بۆ مووچەى فەرمانبەران گەیشتوەتە هەرێم

17:46 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراق ئاشکرایکرد، پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە بەغدادەوە ڕەوانە کراوە و گەیشتوە.

,

عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو پارەیەی کە تەرخانکراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، گەیشتوەتە لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر”.

,

مزورى وتیشی: “هیچ کێشەیەک لە دابەشکردنی مووچە نابێت، وەزارەتەکانیش لە کاتی دیاریکراوی خۆیان مووچە  وەردەگرن”.

,

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن گەنجینەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە، بڕیارە سبەى سێشەممە 15/10/2019، مووچەی مانگى حه‌وتى وەزارەتی کاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش بكرێت.

,

ئەم لەکاتێکدایە کە لە ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه‌ 8/10/2019، وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حه‌وت کردووە، تا ئێستا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە و تەندروستیش دراوە.

,

,

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل