fbpx
Shadow Shadow

بانکى ناوەندى عێراق ئامادەیی بۆ کردنەوەى لقێک لە سلێمانى دەردەبڕێت

15:56 سێ شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سێ ئەندامى کوردى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگارى ناوەەندى کۆبوونەتەوە و پارێزگارى بانکەکە ئامادەیی دەربڕیوە لقێک لە سلێمانى بکەنەوە، ئەگەر حکومەتى هەرێم داوایەکى فەرمیان لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.

.

ئەمرۆ سێشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیان کرد بۆ تاوتوێکردنى چەند گرفت و کێشەیەک لە سیاسەتی نەختینەی عێراق.

.

هەریەکە لە ئەحمەد حاجی رەشید، شێروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامانى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند “لەو کۆبونەوەیەدا و لە دەرەوەی تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە پرسیاری مەلەفی کردنەوەی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی عێراقیمان خستە ڕوو، داوای رونکردنەوەمان کرد کە دۆسێکە گەیشتوە بە کوێ” .

.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئەنجامی گفتوگۆدا پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە، ئەگەر نوسراوێکی فەرمیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمەوە پێبگات، دەستدەکەن بە کردنەوەی لقی سلێمانی.

.

ئەو سێ ئەندامەى لیژنەى دارایی داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بە زوترین کات داواکاریەک ئاراستەی بانکی ناوەندی عێراق  بکات، بۆ کردنەوەى لقى بانکەکە لە سلێمانى.

.

بانکى ناوەندى عێراق لە ئێستادا تەنها لە پارێزگاى هەولێر لقى هەیە و لە هیچ پارێزگایەکى دیکەى هەرێم لقى نییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل