fbpx
Shadow Shadow

بانكى ناوه‌ندیی عێراق هه‌ژمارى بانکی چوار سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى بلۆك كرد

10:10 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریدا هه‌ژمارى ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بلۆك بكات كه‌ به‌بڕیارێكى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا خرانه‌ لیستى ڕه‌شه‌وه‌، ئه‌وانیش ده‌ستیانكردووه‌ به‌ناردنى پاره‌ و سامانه‌كه‌یان به‌ره‌و ئێران.

.

ڕۆژنامه‌ى شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كەوە بڵاوىكردووه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ و سه‌ركردانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ پابه‌ندن به‌ئێرانه‌وه‌ ده‌ستیانكردوه‌ به‌ناردنى به‌شێك له‌ سامانەکانیان به‌ره‌و بانكه‌كانى ئێران،  ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى زیانى سزا چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى  وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا له‌خۆیان دووربخه‌نه‌وه‌.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، ژماره‌یه‌كى ترى سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وانه‌ى به‌ڕێگه‌ى ناڕه‌وا موڵك و ماڵێان كۆكرده‌وه‌ و بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌زگاكانى حكومه‌ت به‌كاریان هێناوه‌، ترسیان لێنیشتوه‌ چونكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و باشترین وڵاتیش  به‌لاى ئه‌وانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى داڵده‌یان بدات و سه‌روه‌ت و سامانیان بپارێزیت ئێرانه‌.

.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، ئەو سەرکردانە پارەکان به‌رێگەى جیاواز به‌ره‌و ئێران به‌ڕێده‌كه‌ن، ناوچه‌ سنوریی وشكاییه‌كان بۆ گواستنەوەی پارەکان بەکاردەهێنن.

.

ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌ش كه‌ هه‌ژماره‌كه‌یان بلۆك كراوه‌ بریتین له‌ فه‌رمانده‌ى لیواى 30 حه‌شدى  شه‌عبى له‌ نه‌ینه‌وا و  وه‌عد قه‌دۆى فه‌رمانده‌ى شه‌به‌كى شیعه‌ و  ڕه‌یان كلدانى فه‌رمانده‌ى لیواى 50ى نه‌ینه‌وا نه‌وفه‌ڵ عاكوبى پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌وا  و ئه‌حمه‌د جبورى سه‌رۆكى كوتله‌ى میحوه‌ر له‌په‌رله‌مانى عێراق .

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل