fbpx
Shadow Shadow

 بانكى ناوه‌ندى ئێران: ئه‌مریكا له ‌دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ى ترى فشاركردندا شكستیهێناوه‌

14:23 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى ناوه‌ندى ئێران ڕایگه‌یاند، “شكستى به‌رده‌وامى” ئه‌مریكا له‌ ساڵى ڕابردوودا، به‌ڵگه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى سزاكانى له‌ئێستادا له‌هه‌موو كات زیاتر بێسود ده‌بێت، ئابورى ئێرانیش سەلماندى کە “خۆڕاگره”‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سزایانه‌.

.

دوێنێ ئەمریکا سزاى بەسەر بانکى ناوەندى ئێراندا سەپاند، لە چوارچێوەى ئەو سزایانەى کە واشنتۆن بەسەر تاراندا سەپاندوویەتى.

.

عه‌بدولناسر هیمه‌تى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى ناوه‌ندى ئێران ئەمڕۆ شەممە 21ى ئەیلولى 2019 رایگەیاند “وڵاته‌كه‌مان قۆناغى سزاكانى تێپه‌ڕاندووه‌ و زاڵبووه‌ به‌سه‌ر ئه‌و سزا بازرگانیانه‌ى له ‌ده‌ره‌وه‌ خرابوونه‌ سه‌رى”.

.

ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌، سه‌ركه‌وتنه‌كانى بانكى ناوه‌ندى و جێگیریى بازاڕى ئێران، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئێران له‌ڕێگه‌ى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كه‌وه‌ بووه‌، كه‌ ئه‌مریكا ناتوانێت سزاى به‌سه‌ردا بسپه‌ێنیت.

.

سەپاندنى سزا بەسەر بانکى ناوەندى ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە، دواى هەفتەیەک دێت لە هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە، کە بەرپرسانى ئەمریکا، ئێرانیان بە بەرپرسیارى هێرشەکە تۆمەتبار کرد و بەرپرسانى ئێرانیش تۆمەتەکەیان رەتکردەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل