fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی بە مادەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

17:32 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتیی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەرەکانی بە 130 کیلۆگرام مادەى “هێرۆین”ـەوە دەستگیرکرد.

.

ئەمرۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “پاش بەدواداچوونێکی ورد و داڕشتنی پلانێکی تۆکمە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێم و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، توانرا چالاکییەکی جۆری ئەنجام بدرێت بۆ دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی نێودەوڵەتی مادەى هۆشبەر.”

.

دەشڵێت، باندەکە “سێ کەس بوون و سەرجەمیان دەستگیرکراونکە 130 کیلۆگرام مادەى جۆری “هێرۆین”یان پێبووە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بەپێی یاسای 14ی مادە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و ڕەوانەى دادگا کران.

باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی بە مادەى هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل