fbpx
Shadow Shadow

باندێکی شەش کەسی بە 15 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکران

18:15 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمى کوردستان، دەستبەسەرداگرتنى زیاتر لە 15 كیلۆگرام ماددەی ھۆشبەرى لەجۆرە ماددەیەکی هۆشبەری زۆر ترسناک راگەیاند کە یەکەمجارە هاوردەی هەرێم دەکرێت.

.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی هەرێم  ئاماژەى بەوە کرد، لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران  شەش تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان ئافرەت بووە و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان لە ناو جانتا و جلوبەرگدا شاردووەتەوە و ویستوویانە هاوردەی هەرێمی بکەن.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو شەش تۆمەتبارە بڕی 15 پازدە كیلۆ و 50 پەنجا گرام ماددەی ھۆشبەریان پێبووە و وەك باندێكی رێكخراو ئەو کارەیان کردووە.

.

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، روونیکردۆتەوە “ماددەکە لە جۆری “کتامین”ە کە ماددەیەکی زۆر ترسناکە و یەكەمجارە ڕەوانەی هەرێم بکرێت، ئێستاش تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل