fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی چوونە لای کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ تاوتوێکردنی نامەکەى

13:26 چوار شه‌ممه‌ 12 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان کرد و لە ئێستادا لەکۆبوونەوەدان.

.

مەسعودی مەلا هەمزە، بەرپرسی نوسینگەی ڕاگەیاندنی کۆسرەت ڕەسوڵ بە ناس کوردی وت، لە کۆبوونەوەکەدا “دۆخی ناوخۆیی یەکێتی دوای نامەکەى کۆسرەت ڕەسوڵ تاوتوێ دەکرێت.”

.

کێشەکان دوێنێ سێشەممە تەقینەوە، دواى ئەوەى ئەنجومەنى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى کە لەلایەن کۆسرەت رەسوڵەوە سەرۆکایەتى دەکرێت داواى هەڵپەساردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کرد کە سەرقاڵى هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبەیە کە لە 70 ماددە پێکهاتووە.

.

ئەنجومەنەکە کە لە 121 ئەندام پێکدێت و بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبە بەرزترین دەسەڵاتە، زیاتر لە مانگێکە سەرقاڵى هەموارکردنەوەى پەیڕەوى ناوخۆیە و تا ئێستا زۆربەى ماددەکانى هەموارکردووەتەوە.

.

لە نامەیەکى ئەنجومەنەکەدا کە واژۆى کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکى ئەنجومەنەکەى لەسەرە و ئاڕاستەى ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کراوە جەختکراوەتەوە کە یەکێتى کەوتووەتە دۆخێکەوە پێویستە وریابن، بۆیە داواى هەڵپەساردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى کردووە.

.

هەروەها لەنامەەدا هاتووە “تەواوی ئەو بڕیارانەی داوتانن، بۆ دەسەڵات و ئۆرگانەكان، مەترسی لەسەر هاوسەنگی ڕیزەكانمان هەیە، بۆیە پێش بەكاڵاكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەوە شەرعیەتی ئۆرگانیكی وەرناگرێت”.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل