Shadow Shadow

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت یەکێتی کۆنگرەیەکی بێ تەوافوق ببەستێت

20:04 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی هۆشداری دەدات لە بوونی هەر ڕێککەوتنێکی پێشوەختە بۆ کۆنگرەی یەکێتی، دەشڵێت، دەبێت یەکێتی کۆنگرەیەکی بێ تەوافوق ببەستێت.

,

ئەمڕۆ دوشەممە 19ی ئابی 2019 بافڵ تاڵەبانی، کوڕی سکرتێری کۆچکردوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەى کۆنگرەى حیزبەکەى لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە: “دەبێت کۆنگرەی داهاتوی یەکێتی کۆنگرەیەکی بێ تەوافقی پێشوەختە بێت و بۆ نوێکردنەوەی یەکێتی بێت”.

,

پەیامەکەى بافڵ تاڵەبانى لەمیانەی سەردانێکیدا هات بۆ مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی، کە ماڵپەڕى فەرمى حیزبەکە ناوەڕؤکى کۆبوونەوەکەى بڵاوکردووەتەوە.

,

بافڵ تاڵەبانى ئاماژەى بەوەشکردووە: “یەکێتییەکان دڵنیا دەکەمەوە کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین و سیاسەتێکی نوێ بۆ ھەرێمێکی نوێ دادەڕێژین، کە لە ئاست چاوەڕوانی و خواستی ئەندامان و ھەواداران و دڵسۆزان و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و خەمخۆرانی یەکێتی بێت، پێکەوە ھەمووشمان چەپکە گوڵەکەی مام دەکەینە مەشخەڵی بڵێسەی یەکێتییەکی نوێ”.

,

ئەو وتانە لەکاتێکدایە، لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە بەفەرمی داوا لە یەکێتی کراوە کە ئەمساڵ کۆنگرەی حیزبەکەی ببەستێت، بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت بەشداری بکات لە هەڵبژاردنەکەی مانگی نیسانی ساڵی داهاتوى ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

,

کۆتا کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە 1ی حوزەیرانی 2010 ئەنجامدراوە، ئێستاش بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی، وێڕاى ئەوەى کۆدەنگییەک هەیە لەنێو ئەو حیزبەدا بۆ بەستنى کۆنگرە لەمساڵدا، بەڵام تا ئێستا بۆ دیاریکردنى ڕۆژى بەستنى کۆنگرە ڕێککەوتن لەنێو ئەو حیزبەدا کراوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل