fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ده‌نگۆی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ بۆ بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی له‌ئارادایه‌

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سیستمی هاوسه‌رۆكی په‌سه‌ندكرد

11:43 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

به‌شێك له‌ میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه‌ “له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران”.

.

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و میدیایانه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا به‌ ده‌نگی (70) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له‌ بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی به‌ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران.

 

هاوكات مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سیستمی هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی په‌سه‌ندكردووه‌ و هێشتا ده‌نگدان بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تی نه‌كراوه‌”.

.

.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا پێشتر میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاوی كرده‌وه‌  ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 11-2-2020 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب له‌سلێمانی درێژه‌ی ده‌بێت.

.

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه‌.

.

تائێستا زیاتر له‌ 50 مادده‌ له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی په‌سه‌ندكراوه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌واوی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب په‌سه‌ند بكرێت، كه‌خۆی  له‌ 77 مادده‌ ده‌بینێته‌وه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل