Shadow Shadow

کوژراو و بریندار هەیە

بازیان؛ ئۆتۆمبێلێک خۆى کرد بەناو ریزێک دوکان

18:14 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

 

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ (دووشەممە) لە ئەنجامی روداوێکی ھاتوچۆ لە ناحیەی بازیان، سێ کەس گیانیان لەدەستداو دووانی دیکەش برینداربوون.

.

ناس کورد زانیوویەتى،  ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت کە شۆفێرەکەی مێردمنداڵێک بووە، کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و خۆی کردووە بەناو ڕیزێک دوکاندا و چوار کەسی شێلاوە و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان بران.

.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل