fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بازرگانانى پەتا.. پێداويستيەكى زۆريان كۆكردەوە و لەئێستادا بۆیان ساغ ناکرێتەوە

11:53 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

لەسەرەتاى دەركەوتنى ڤايرۆسى كۆرۆنا بەتايەتى دواى ئەوەى كە ترس هەبوو بەجيهاندا بڵاوبێتەوە، ژمارەيەك قۆرخكار و بازرگان و فرۆشيار دەستيان كرد بە كۆكردنەوەو هەڵگرتنى پێداويستيەكانى خۆپاراستن تا دواتر بە نرخى زۆر گرانتر بيفڕۆشنەوە.

.

ڕۆژنامەى نيويۆرك تايمز لە ڕاپۆرتێكدا باس لە يەكێك لە نمونەكان دەكات و بڵاويكردوەتەوە، لەسەرەتاى مانگى سێ كاتێك يەكەم گيانلەدەستدان لە ئەمريكا بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە تۆمار كرا، دوو برا بەناوەكانى “مات و نوح كۆڵڤين” دەستيانكرد بە كۆكردنەوەى نزيكەى 18 هەزار پاكژكەرەوەى دەست و ژمارەيەك زۆر كلينێكسى پاكکەرەوەو كەمامە و چەندين پێداويستى تر، بۆ ئەوەش زياتر لە 1300 ميليان بڕى و لە ولايەتى تينيسى و كنتاكى دەستيان كرد بە كۆكردنەوە.

.

بەپێى ڕاپۆرتەكە، ئەو دوو برايە هەر لەسەرەتاى قەيرانەكەوە دەستيان كرد بە فڕۆشتنى كەلوپەلەكەيان لە ڕێگەى ماڵپەڕى ئەمازۆنەوە و زياتر لە 300 جێڵى پاكژكەرەوەى دەستيان فڕۆشت كە نرخەكەى لەنێوان 8 دۆلار و تا 70 دۆلاريش بەرزبويەوە.

.

بەڵام دواى ماوەيەك پێگەى ئەمازۆن ئەكاونتى ئەو دوو برايەى وەستاند و هۆشدارى پێدان لەوەى كە نرخ بەشێوەيەك كە لەڕادە بەدەر بێت بەرز بكەنەوە ئەگەر نا ئەكاونتەكانيان دادەخات، ئەم هەنگاوە لەلايەن پێگەى “ئى باى”يشەوە گيراوەتەر.

.

لەئێستادا مات و نوح بە 17700 قوتو جێڵى پاكژكەرەوەوە گيريان خواردوە و ناتوانن بيفڕۆشن، باس لەوە دەكەن كە ژمارەيەكى زۆريان لايە و لەوانەيە بەهۆى ئەوەى هەزاران دۆلاريان خەرجكردوە بۆ كڕينى، خێزانەكەيان بكەوێتە كێشەى داراييەوە.

.

ئەم دوو برايە يەكێكن لە نمونەى هەزاران فرۆشيار كە هەوڵى ئەوەياندا بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە قازانجێكى زۆر بكەن، ڕۆژنامەى نيۆرك تايمز دەڵێت كە چاوى بە 8 كەسى تر كەوتوە كە كێشەيان بۆ دروستبوە ئەويش دواى ئەوەى ئەكاونتەكانيان لە ئەمازۆن و ئى باى ڕاگيراون، تانەت ڕيكلامەكانيان لە فەيسبوكيش سڕاونەتەوە ئەوەش بەتۆمەتى ياریكردن بە نرخى جێڵى پاكژكەرەوەى دەست.

.

ژمارەيەكى زۆر خەڵك دەبنە قوربانى ئەو بازرگان و فرۆشيارە چاوچنۆكانە، هەندێكيان لە ناچاريدا و هەندێكيان لە نەزانيدا، ميكيلا كۆزلۆفسكى كە پرستارێكە لە ولايەتى ماساشۆستس لە 5\3\2020 منداڵێكى بوو، هەوڵى ئەوەى دەدا پاكژكەرەوەيەكى دەست بكڕێت بەڵام لە هيچ يەكێك لە فڕۆشگاكاندا دەستى نەكەوت، ئەو پەرستارە دەڵێت ” جێڵەكەى لە ڕێگەى ئۆنلاينەوە كڕيوەو نرخەكەشى لە 50 دۆلار زياتر بووە.

.

كۆزلۆفسكى ئيدانەى ئەو جۆرە فرۆشيارانەش دەكات و دەڵێت، ئەوانە خۆپەرستن و هەموو خەمێكيان ئەوەيە قازانجێكى زۆر بەدەست بهێنن.

.

هەر لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناش لە هەرێمى كوردستان قەيرانى كەمامە و جێڵى پاكژکەرەوەو چەندين كەلو پەلى پێويستى تر دروستبوو، بازرگان و فرۆشيار و دەرمانخانەكانيش ئەوەيان قۆستەوەو نرخى كەمامەيەك 10 قات و 15 قاتى جارانى بەرزبويەوەو لە بازاڕەكاندا نەما.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل