fbpx
Shadow Shadow

هەڵوێستی خۆیان لەسەر حکومەتەکەی عەبدولمەهدی ڕاگەیاند

بارزانی و ڕاوێژکارى ئاسایشیی نیشتیمانیى عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە

16:21 یه‌ك شه‌ممه‌ 27 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فاڵح فەیاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆبوونەوە، هەردوولا پشتگیری خۆیان بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دووپاتکردەوە.

,

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرژی و خۆپێشاندانەكانی بەغداد و پارێزگاكانی باشوری عێراق كرا، هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە، لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە “ڕەواكانی” هاوڵاتییان و خۆپێشاندەران.

,

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە بەشێكی كۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد کراوە و  جەخت لە بەردەوامی و پتەوتركردنی ئەو پەیوەندییانە كراوەتەوە، لەپێناو چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەكانی نێوان هەردوولا.

,

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە ڕێبەر گۆران، وەزیری ناوخۆی هەرێمیش تیایدا بەشداربوو، بارودۆخی سیاسیی و دواین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاووتوێ كران، ڕۆشناییش خراوەتە سەر مانەوەی هەڕەشەی تیرۆر و كاریگەرییەكانی لەسەر ناسەقامگیری و ئاساییشی عێراق و ناوچەكە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل