fbpx
Shadow Shadow

بارزانی بۆ عەبدولمەهدی: با ڕێگەچارەکان دوور بن لە موزایەدات

17:41 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدایە کە بۆ نەهێشتنی گرفتەکان ڕێگەچارەی دوور لە موزایەدات و عەقلانی بگیرێتەبەر.

.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی کانونی دووەمی 2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و پارتی و یەکێتیدا کۆبووەوە، لە ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی لەبارەى کۆبوونەوەى عەبدولمەهدی لەگەڵ بارزانیدا هاتووە، “لە دیدارەكەدا بارودوخی سیاسیی عێراق و پێشهات و گرژیییەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.”

.

دەشڵێت، بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیکردووەتەوە کە “خوازیاری ئەوەیە كێشە و قەیرانەكانی عێراق چارەسەر ببن و لەگەڵ ئەوەدایە كە بۆ نەهێشتنی گرفتەكان، ڕێگەچارەی دوور لە موزایەدات و عەقڵانی و لە چوارچێوەی میكانیزمە دەستوورییەكان بگیرێتەبەر.”

.

دەشڵێت، “لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كەوتووەتە قۆناغێكی ئیجابی و نوێ و بەردەوامیی ئەو كەشە ئیجابییەی نێوان هەردوولا بە پێویست زانرا.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە کە “هەڕەشە و مەترسییەكانی بەهێزبوونەوەی داعش تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل